ئەمڕۆ سێشەممە رێكەوتی 17-12-2019 كه هاوكات رۆژی ئاڵایه، بە ئامادەبوونی بەرێز كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و راوێژكاران و بەرێوەبەرانی گشتی وەزارەت و تەواوی فەرمانبەرانی دیوانی وەزارەت، لە هۆڵی كۆنفرانسی وەزارەت رۆژی ئاڵا بەرز نرخێنرا.
سەرەتا بە وەستانی خولەكێك بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستی پێكرد، پاشان بەرێز وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، وتەیەكی دەربارەی پیرۆزی ئاڵای كوردستان پێشكەش كرد، هەروەها باسی لە گرنگی بوونی رۆژێك بۆ ئاڵا كرد و بە پێویستی زانی لە هەموو شوێنە فەرمییەكان و بەرزاییەكانی كوردستان بایەخ بە هەڵكردنی ئاڵا بدرێت.
پیرۆزبێت رۆژی ئاڵا، هەر شەكاوە بێت ئاڵای كوردستان.