English عربى كوردی
وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى سەردانى بازارى ناوەندى هەولێر دەکات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 456 , 08/08/2010

لەگەل نزیکبوونەوەى مانگى پیرۆزى رەمەزان و بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ئیش و کارەکانى بازارەکە و گوێگرتن لە کێشەى هاوولاتیان بەرێز (سینان چەلەبى) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى بە یاوەرى لەگەل بەرێز (ێباح ئەحمد) بەرێوەبەرى گشتى دیوان و بەرێز (عزیز عبدو) بەرێوەبەرى گشتى بازرگانى و بە ئامادەبوونى بەرێز (محمد عباس) بەرێوەبەرى چاودێرى بازار سەردانى بازارى ناوەندى هەولێریان کرد لە رۆژى شەمە 7/8/2010... لەم میانەى سەردانەکەدا بەرێز (سینان چەلەبى) لەگەل هاووڵاتیان دواو و گویێ لە رەخنەو بۆچوونەکانیان گرت و چەندین پێشنیار بە دەستەى کارگێرى بازارەکە دا لە پێناو باشتر بەرێوەبردنى کاروبارى هاوولاتیان. شایانى باسە لە پێناو زیاتر رێکخستنەوەى چالاکى بازار لە هەرێمى کوردستان بەرنامەى دروست کردنى بازارى هاوشێوەى هەفتە بازارى هەولێر لە ئارادایە بە تایبەتى لە شارەکانى سلێمانى و دهۆک


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7905 ميوانى ئيمڕۆ
1647590 گشت ميوانه‌كان