ئەندامێكی پەرلەمانی بەریتانیا سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەكات
جار خوێندراوهتهوه
628 ,
14/06/2012
لەلایەن وەزیری بازرگانی و پیشەسازی خۆشحاڵی خۆی بۆ شاندی میوان دەبڕی و سەبارەت بە رەوشی ئەمڕۆی باری ئابووری و بازرگانی لە هەرێم چەند وتەیەكی پێشكەش كرد، دامەزراندنی ئەو ئەنجومەنە بە بیرۆكەیەكی گرنگ و بەسوودی ناوبرد كە ئەنجومەنێكی هاوبەشی نێوان عێراق و بەریتانیا دەبێ و تەنانەت بوونی ئەو جۆرە دەزگایانە بەشدار دەبێ لە بنیاتنانەوەی عێراق و هەرێمی كوردستان.
جێگەی باشە ئەو ئەنجومەنە گەورەترین پیاوانی خاوەن كاری بەریتانی و عێراقی لە خۆدەگرێ و لە چەندین بواری بیزنس و چالاكی ئابووری بەشدار بوون، تاوەكو ئێستاش لقی لە شاری بەسرە كراوەتەوە و لە دوارۆژێكی نزیكدا لقی هەرێمی كوردستانیش دەكرێتەوە، ئەمەش لەسەر خواست و گرنگی دانی كۆمپانیا بەریتانیەكانە لە بەرامبەر كاركردنیان لە هەرێمی كوردستان ئەمەش بەپێ وتەكانی خاتوو (نیكڵسۆن)ەوەیە.