English عربى كوردی
خولی پەرەپێدانی بەرێوەبردن و كارگێری پرۆژەكان

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 2685 , 17/11/2015

بەرێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان – بەرێوەبەرایەتی پەرەپێدانی مرۆیی، بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی یۆنیدۆ – UNIDO) خولێكی (15) رۆژەی تایبەت بە پەرەپێدان و هاوكاری خاوەنكاران لە كەرتی تایبەت و چۆنیەتی ئاشنابوون بە پرۆژە  جۆراجۆرەكانی بواری كارگێری و دارایی و بەرێوەبردن كردەوە.

بەرێز (سیروان كەماڵ) بەرێوەبەری پەرەپێدانی مرۆیی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی پلاندانانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ئاماژەی بەو خولەدا و گوتی : خولێكی ئاست بەرز و پڕ زانیاری و ئاڵۆگۆری بیر و ڕا بوو، بەشداربووانیش سەركەوتووانە خولەكەیان تەواو كرد و بڕوانامەی شایستەیان پێبەخشرا. وانەكانی ئەو خولە دەربارەی پەرەپێدان و هاوكاری كردنی كەرتی تایبەت و خاوەنكاران، لە چۆنیەتی دامەزراندنی پرۆژەی سەركەوتوو، هەروەها ئاشنابوون بە رێگەی بەرێوەبردنی دام و دەزگا و كۆمپانیاكان، دواتریش زانیاری پێدان لەسەر بنەماكانی سەردەم بۆ بەرێوەبردن و كاركردن لە بوارەكانی كارگێری و دارایی و كۆنترۆڵی جۆری، بەشێكی دیكەی خوولەكە دەربارەی بەرز كردنەوەی شارەزایی كەسانی خاوەنكار لە چۆنیەتی بە بازاركردنی بەرهەمەكانیان و شارەزا بوون لە سیستەمی بانكی و رێنمایی پێدانی قەرز.

جێگەی ئاماژەیە كە (30) خاوەنكار لە بوارە جیاجیاكاندا بەشداریان لە خولەكەدا كردبوو، لە كۆتاییشدا بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی خوول دابەشكرا.   




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7901 ميوانى ئيمڕۆ
1647586 گشت ميوانه‌كان