English عربى كوردی
هه‌نگاویَك بۆ ئاڵۆگۆرِى بازرگانى و پیشه‌سازى نیَوان هه‌ریَم و ولاَتى نه‌مسا

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 510 , 26/01/2011

ئه‌مرِۆ به‌ریَز وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى له‌ دیوانى وه‌زاره‌ت و به‌ ئاماده‌بوونى راویَژكارى په‌یوه‌ندییه‌كانى وه‌زاره‌ت پیَشوازى كرد له‌ له‌ دكتۆر (كۆرت مولاوه‌ر – Kurt Mullauer) كونسوڵى نویَ بازرگانى ولاَتى نه‌مسا بۆ كۆمارى عیَراق و كونسوڵى بازرگانى پیَشووى نه‌مسا (ئۆسكار سمریسكا – Oscar simrska) و به‌ریَز (سیپان به‌روارى نویَنه‌رى نوسینگه‌ى بازرگانى نه‌مسا له‌ هه‌ریَمى كوردستان، سه‌ره‌تا به‌رِیَز (سینان چه‌له‌بی) وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان پیرۆزبایی خۆى ده‌ربرِى به‌ ده‌ستنیشانكردنى (كۆرت مولاوه‌ر) وه‌ك كونسوڵى تازه‌ى بازرگانى نه‌مسا له‌ عیَراق، هیواى خواست به‌ ده‌ستپیَكى نویَی بازرگانى و ئابوورى نیَوان هه‌ریَمى كوردستان و ولاَتى نه‌مسا بیَ، له‌ كاتیَكدا په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانى و ئابووریه‌كانى هه‌ریَم له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا قۆناغیَكى به‌رچاوى به‌خۆوه‌ ده‌بینیَ، گه‌شه‌پیَدانى ئه‌م قۆناغه‌ش به‌ سه‌ركه‌تووانه‌ كراوه‌ته‌ وارى جیَبه‌جیَكردن و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى سه‌رپه‌رشتى و ئاڵۆگۆرِى په‌یوه‌ندییه‌كان كراوه‌ نیَوان هه‌ریَمى كوردستان و ئه‌وروپا. دواتر له‌لایه‌ن شاندى فه‌رمى نه‌مسا، خۆشحاڵى خۆى ده‌ربرِى و به‌ هیواى كارى تازه‌ و زیاتر ئه‌نجام بدریَ له‌ به‌هیَزكردنى په‌یوه‌ندیه‌ ئابوورى و بازرگانییه‌كان نیَوان هه‌ردوولا. به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان