پارەى گەنمى جووتیاران پێویستە بە پێى ریزبەندى کاتى رادەستکردن دابەشبکرێت
جار خوێندراوهتهوه
1580 ,
24/08/2015
بەمەبەستى رێکخستنى زیاتر بە شێوازێکى دادپەروەرانە لە دابەشکردنى پارەى گەنمى جووتیاران وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى نووسراوێکى ئاڕاستەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى بازرگانی کرد بە ژمارەى ٤٧٨٠ لە بەروارى ٢٣/٨/٢٠١٥ کە تیایدا جەختکراوەتەوە لەوەى پێویستە پارەى گەنمى جووتیاران بە پێی ریزبەندى ناوى جووتیاران بێت کەلە کاتى وەرگرتنى گەنمەکەیان تۆمارکراوە و بە پێچەوانەوە بەڕێوەبەرى سایلۆکان بەرپرس دەبن , شایەنى باسە حکومەتى عیراقى فیدرال پارەى گەنمى جووتیارانى هەرێمى کوردستان دابین دەکات لە بەرانبەر رادەستکردنى گەنم بە سایلۆکان بۆ ساڵى ٢٠١٤ و ٢٠١٥