سه‌رله‌به‌يانى ئه‌مڕۆ به‌ڕێز (ساماڵ سه‌ردار) وه‌زيرى بازرگانى و پيشه‌سازى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ديوانى وه‌زاره‌ت پێشوازى كرد له به‌ڕێز (محمد عمر موسى) باڵوێزى سودان له عێراق و شاندى ياوه‌رى.
له‌لايه‌ن خۆيه‌وه به‌رێز وه‌زيرى بازرگانى و پيشه‌سازى به گه‌رمى به‌خێرهاتنى شاندى ميوانى كرد و له ميانهى ئه‌م سه‌ردانه‌ى به‌ڕێزيان باس له چۆنيه‌تى دروستكردنى په‌يوه‌ندى كرا له‌نێوان هه‌ردوولا به‌تايبه‌ت له رووى بازرگانى و كشتووكاڵ و پيشه‌سازى.
هه‌روه‌ها باس له‌وه كرا كه حكومه‌تى سودان بڕيارى داوه كونسوڵگه‌رى سودانى له هه‌رێمى كوردستان بكاته‌وه تا ئاستى ديبلۆماسى به‌رز بێته‌وه و هه‌نگاوێك ده‌بێت بۆ به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندى نێوان هه‌ردوولا.