English عربى كوردی
بە سەرپەرشتى وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى کۆبوونەوەى چوارەمی بازرگانى لە هەولێر بەڕێوەچوو

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 487 , 28/12/2011

لە درێژەى چاڵاکییە بازرگانیەکانى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان، رۆژى سێشەممە (27-12-2011) بە سەرپەرشتى بەرێز (سینان چەلەبی) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى چورارەمین کۆبوونەوە لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان – عێراق- تورکیا، و یەکەمین کۆبوونەوە لە هەرێمى کوردستان لە هەولێر ئەنجامدرا، ئەمەو بە ئامادەبوونى راوێژکارانى یاسایی و پەیوەندییە ئابوریییەکانى وەزارەت، لەگەڵ شاندی بازرگانى وڵاتى تورکیا و عێراقی فیدراڵ، ئەو کووبوونەوەیە دەربارەى جێبەجێ کردنى دەروازەى دووەمی بازرگانى لە سنوورى ئیبراهیم خەلیل، لە دواى چەندین دانوستاندن و کۆبوونەوە لەسەر ئەو لایەنە، لە کۆتاییدا لەلایەن لێژنەى تایبەت هەڵسا بە دەستنیشانکردنى شوێنى دەروازەکە بۆ جێبەجێ کردنى ئەو پرۆژە ستراتیجی و بازرگانیەى نێوان هەرێمى کوردستان و تورکیا، کردنەوەى دەروازەى دووەمی بازرگانى نێوان هەرێمى کوردستان و تورکیا، دەبێتە دەرگایەکى واڵا بۆ زیاتر پەرەپێدان بە ئاڵۆوگۆرى بازرگانى و ئابوورى کە رێژەیەکى زۆر لە بوارەکانى بازرگانى فراوانتر دەکات و بەمەش ئەو پرۆژەیە سوودمەند دەبێ بۆ هەرێمى کوردستان بە تایبەتى و عێراق بە گشتى


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان