ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی 2019/7/11 بە ڕێنمایی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوای دەست بەکاربوونی کابینەی نوێی حکوومەت، لە کەشێکی دۆستانەدا پرۆسەی ئالوگۆڕی پۆستی وەزارەتمان وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەڕێوەچوو.
بەرێز کەمال موسلیم پۆستی وەزیری وەزارەتمان لەگەڵ بەرێز د. عەلی سندی ئالوگۆڕ کرد. لە کاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکەشدا، وێڕای سوپاسکردنی بەرێز د.عەلی سندی، جەخت کرایەوە لەسەر پێکەوە کاركردن و جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ هەرچی زیاتری خزمەتکردنی هاووڵاتیانی کوردستان.
پرۆسەکە بە سەرپەرشتی لێژنەیەکی تایبەتی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوەچوو، کە پێک هاتبوو لە بەرێزان شەعبان شەعبان چالی بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم سکرتێری سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران وە بە ئامادە بوونی بەرێوەبەرە گشتیەکان و ڕاوێژکارەکانی وەزارەتمان.