شاندى ولاَتانى (ئیتاڵیا و ئیمارات و ئه‌ڵمانیا) سه‌ردانى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازیان كرد
جار خوێندراوه‌ته‌وه
481 ,
11/05/2011
ئه‌مرِۆ به‌ریَز (سینان چه‌له‌بی) وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان له میانى پیَشوازیه‌كانى له شانده بیانییه‌كان، پیَشوازى كرد له (3) شاندى ولاَتانى جیهان، سه‌ره‌تاى پیَشوازییه‌كان له (لویجى فونتانا) كونسوڵى فه‌خری ئیتاڵى بوو كه پله‌ى وه‌زیرى هه‌یه له ولاَتى توركمانستان، له‌لایه‌ن وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى ئاماژه‌ى به پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى به‌رچاوى ئابوورى له هه‌ریَمى كوردستان، به هه‌ماهه‌نگى و وه‌رگرتنى پیَشكه‌وتووترین ته‌كنه‌لۆژیاى ئیتاڵى بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى بوارى ژیَرخانى ئابوورى هه‌ریَم كرد. دواتر له‌لایه‌ن شاندى میوانه‌وه ئاماده‌یی خۆى ده‌ربرِى بۆ هه‌نگاوى زیاتر له پیَناو په‌یوه‌ندى و گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوورى و بازرگانى نیَوان هه‌ریَمى كوردستان و سه‌رمایه‌دار و كۆمپانیا ئیتاڵیه‌كان.
هه‌ر له هه‌مان رۆژدا وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى پیَشوازى كرد له شاندیَكى بیزنسی ئیمارت، به سه‌رۆكایه‌تى (یوسف الشرف) كه له گرووپی پیشه‌سازى (الشرف)ى ئیماراتى له چه‌ند ولاَتیَكى كه‌نداو و رۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاست پرۆژه‌ى پیشه‌سازى ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له سه‌رتادا به‌ریَز (سینان چه‌له‌بی) باسی ره‌وشى ئیَستاى بوارى پیشه‌سازى كرد و ئه‌مه‌ش له چوارچیَوه‌ى ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهیَنان، هه‌روه‌ها لایه‌نى پیشه‌سازى به شیَوه‌یه‌كى تیَروته‌سه‌ل خسته روو، جیَگه‌ى باسه ئامانجى شاندى بیزنسی ئیماراتى كه په‌یوه‌ندییه‌كانى ئابوورى ولاَتى ئیمارات له‌گه‌ڵ هه‌ریَمى كوردستان قۆناغی به‌رچاوى به‌خۆوه ده‌بینیَت.
له میانه‌ى سه‌ردانى شاندى بۆ ولاَتان بۆ وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى، وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى پیَشوازى كرد له (كلارس شتروس) كونسوڵى گشتى ئه‌ڵمانى، له دانیشته‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندى ئابوورى هه‌ردوو لایه‌ن كرا، دواتر باس له ره‌وشى هه‌ریَمى كوردستان خرایه روو، كه بوارى بازرگانى و پیشه‌سازى و ئابوورى ده‌گونجیَت له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیاى ئه‌ڵمانى بۆ زیاتر كارى وه‌به‌رهیَنان و پرۆژه‌ى تایبه‌ت له بواره جیاجیاكان كه له‌لایه‌ن كۆمپانیا و كه‌رته تایبه‌ته‌كانى ئه‌و ولاَته له هه‌ریَمى كوردستان ئه‌نجامى بده‌ن