English عربى كوردی
وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى پێشوازى کرد لە باڵوێزى ئوستراڵیا لە عێراق

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 475 , 27/09/2011

بەرێز (سینان چەلەبی) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان چاوى کەوت بە شاندێکى کۆمپانیاکانى ئەڵمانى بە ئامادەبوونى سەرۆکى ئۆفیسی پەیوەندییەکانى بازرگانى ئەڵمانى، ئەمەو لەسەرەتادا شاندە ئەڵمانیەکە تایبەتمەند لە بوارى جۆراوجۆر باسی ئەزموونى تەکنەلۆژیاى ئەڵمانى کرد و ئامادەیی خۆیان راگەیاند بۆ ئەنجامدانى پرۆژەکانى ئاو و ئاوەڕۆ و بەشدارى کردن لە ئاوەدانکردنەوەى ژێر خانى ئابوورى هەرێمى کوردستان. لە هەمان رۆژدا بەرێز وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى پێشوازى کرد لە بەرێز (لیندال ساکسی) باڵوێزى ئوستڕاڵیا لە عێراقى فیدراڵ و لە میانى دانیشتنەکەدا بەرێز (سینان چەلەبی) تیشکى خستە سەر رەوشى ئەمڕۆى بازرگانى و پیشەسازى و ئابوورى هەرێم، کە وەک دەروازەیەک هەژمار دەکرێ بۆ بەشەکانى دیکەى عێراق. ئەمەو دواتر بەرێز (خاتوو لیندال) خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بەرامبەر هەنگاوەکنى ئاوەدانکردنەوە و پرۆسەى بنیادنانەوەى هەرێم لە میانەى دیدارى بەرێزیان باسی ئەرکەکانى دروست کردنى پەیوەندى لە بوارەکانى پیشەسازى و بازرگانى و رۆشنبیرى زانکۆدا، پاشان بەرێز (چەلەبی) جەختى کردە سەر گرنگى نیشاندانى کەرتى تایبەتى ئوستراڵى کە هەرێمى کوردستان وەک ژینگەیەکى ئارام و گونجاو بۆ ئەنجامدانى کار و پرۆژەکانیان دادەنێن.


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان