دیدارى وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چیك ئه‌كتیڤ كردنى كه‌ناڵیَكى ئابوورى و په‌یوه‌ندى نیَوان هه‌ریَم و ولاَتى چیك
جار خوێندراوه‌ته‌وه
427 ,
21/10/2010
له میانه‌ى چاپیَكه‌وتنه‌كانى به‌رِیَز (سینان چه‌له‌بی) وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى پیَشوازى كرد له به‌ریَز (تۆماس دۆك) جیَگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى چیك، به یاوه‌رى به‌ریَز (برۆسلاڤا تۆماشۆڤا) باڵویَزى كۆمارى چیك له به‌غدا، له‌سه‌ره‌تاى دانیشتنه‌كه‌دا وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى خۆشحاڵى و ستایشى خۆى ده‌ربرِى سه‌باره‌ت به‌م چالاَكییه گرنگانه‌ى كه ولاَتى چیك له هه‌ریَمى كوردستان ئه‌نجامى ده‌دات و به تایبه‌ت ئه‌و ژماره زۆره‌ى كۆمپانیا بازرگانى و پیشه‌سازییه‌كانى ئه‌و ولاَته كه به‌شداریان كرد له دواهه‌مین پیَشانگاى هه‌ولیَرى نیَوده‌وڵه‌تى، ئه‌مه‌و له‌لایه‌ن شاندى میوانه‌وه خۆشحاڵى خۆیان ده‌ربرِى ده‌رباره‌ى ئه‌و سیاسه‌ته ئابووریه سه‌ركه‌وتووه‌ى حكومه‌تى هه‌ریَم بۆ ئه‌و پیَشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنه ئابوورى و بازرگانییه‌ى كه له هه‌ریَمى كوردستان جیَبه‌جیَ ده‌كریَن بۆ پیَشخستنى ژیَرخانى ئابوورى كوردستان، ئه‌مه‌ش ده‌بیَته هانده‌ریَك بۆ ئه‌وه‌ى كۆمپانیا و سه‌رمایادارانى ولاَتى چیك كارى وه‌به‌رهیَنان و كردندنه‌وه‌ى پرۆژه‌ى ئابوورى و بازرگانى و پیشه‌سازى له هه‌ریَمى كوردستان ئه‌نجام بده‌ن، هه‌روه‌ها بۆ زیاتر په‌ره‌پیَدانى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و ولاَته‌وه ئاماده‌یی و ره‌زامه‌ندى خۆیان ده‌ربرِى بۆ ئاكتیڤ كردنى كه‌نالیَكى په‌یوه‌ندى له بوارى پیشه‌سازى و بازرگانى و گه‌شتیارى و كشتو‌كاڵى نیَوان هه‌ریَمى كوردستان و ولاَتى چیك