ئەمڕۆ دوو شەممە ١٠/٤/٢٠١٧ لە دیوانى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى ئەنجام درا لە لایەن بەڕێز عبدالرزاق عثمان ناوەندەیى بەڕێوەبەرى گشتى دیوان و بە ئامادەبوونى بەڕێز خاتوو نەجیبە نجیب پەرلەمانتارى کورد لە بەغداد و بەڕێوەبەرى گشتى بازرگانى و نوێنەرى جووتیاران , سەرەتاى کۆنگرەکە ئاماژەى کرد بەوەى کە به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی پارێزگاكان و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ، خۆشبه‌ختانه به‌بڕی 875000 ته‌ن له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تمان له جوتیارانی هه‌رێم وه‌رگیراوه به به‌های 580 ملیار دیناری عیراقی .
دواتر تیشکى خستە سەر هەوڵەکانى وەزارەتى بازرگانى و خودى جەنابى وەزیر له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقی فیدرال وه به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی به‌ڕێز د.علی سندی وه دوای هێنانی دیوانی چاودێری دارایی عێراقی فیدرال بۆ هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی مافكه‌وتی جوتیاران خێرابێت و هه‌روه‌ها ته‌داخولی ڕاسته‌وخۆی ڕێزدار سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری استفزازی سیاسی نه‌مێنێت و به‌سیاسی نه‌كرێت توانرا مافكه‌وتی جوتیاران به‌بڕی 222،959 ملیار دینار بۆ هه‌رێم دابین بكرێت له 1،400 ترلیۆن دینار بۆساڵی 2016 وه‌هه‌روه‌ها 8،727 ملیار دینار بۆ ساڵی 2014 به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه
پارێزگا | 2014 | 2016 |
هه‌ولێر | 3.122 | 96.211 | ملیار |
دهۆك | 2.593 | 70.452 | ملیار |
سلێمانی | 3.012 | 56.296 | ملیار |
كۆی گشتی هه‌رێم | 8.727 | 222.959 | ملیار |
جێگای ئاماژه‌پێكردنه كه‌وا ڕێژه‌ی 38.5% ی ئه‌ومافكه‌وتانه‌ی جوتیاران كه‌وا كه‌وتۆته لای حكومه‌تی عیراقی فیدرال دوای بڕینی 2% ی دعم البذور كه ده‌بێ بنێردرێته‌وه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو.
جه‌نابی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌موو سایلۆكانی ئاگاداركردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كه‌كانی مافكه‌وتی جوتیاران ئاماده بكرێت به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه پاره‌كانیان له بانكه‌كان بۆیه له ڕۆژی چوارشه‌ممه 12/4/2017 جوتیاران ده‌توانن سه‌ردانی سایلۆكان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی بانقیان وه‌هه‌ر جوتیارێك كه گه‌نمی داوه‌ته سایلۆكانمان بێ به‌ش نابێت و به‌پێی ئه‌و پسوله‌یه‌ی كه گه‌نمه‌كه‌ی پێ ته‌سلیم كردووه 38.5% ی وه‌رده‌گرێت.
لێره‌دا داواكارین به‌زوترین كات مافكه‌وته داراییه‌كانی ماوه‌ی جوتیاران بدرێت كه به هه‌رسێ ساڵ كه نزیكه‌ی ده‌كاته 660 ملیار دینار.
وه‌هه‌روه‌ها سوپاسی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمى کرد بۆ ئاسانكاری له گواستنه‌وه‌ی پاره‌كه له به‌غدا بۆ هه‌رێم و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر جوتیاران.
وه سوپاسی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم و دیوانی چاودێری دارایی عیراقی فیدرالى کرد بۆ وردبینی ته‌واوی پسوله‌كان .
وه له‌كۆتایدا جوتیارانی هه‌رێمى دڵنیا کردەوە كە له هه‌موو هه‌وڵێك به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مافكه‌وته ماوه‌ی جوتیاران دابین بكرێت.
دواتر وەڵامى پرسیارى رۆژنامەنووسان دراویەوە لە لایەن بەڕێزان د.عبدالرزاق عثمان و خاتوو نەجیبە نجیب