كۆبوونه‌وه‌ى نیَوان (هه‌ریَمى كوردستان و عیَراق و توركیا) سه‌باره‌ت به سنوور و ده‌روازه‌ى بازرگانى ئه‌نجام ده‌دریَت
جار خوێندراوه‌ته‌وه
377 ,
05/07/2011
سه‌باره‌ت به گرنگیدان به ره‌وشى سنوور و ده‌روازه بازرگانى و ئابوورى نیَوان هه‌ریَمى كوردستان و ولاَتانى دراوسیَ، به‌ریَز (دكتۆر سۆران صلاح ا‌لدین) راویَژكارى یاسایی وه‌زاره‌تى بازره‌گانى و پیشه‌سازى رایگه‌یاند كه، وا برِیاره كۆبوونه‌وه‌ى هه‌رسیَ لایه‌نه‌ى نیَوان لیژنه‌كانى هونه‌رى هه‌ریَم و عیَراق و ولاَتى توركیا له (11 و 12- 7-2011) به‌رِیَوه بچیَ، كۆبوونه‌وه‌كه له رۆژئاواى ناوچه‌ى سه‌ر سنوورى ئیبراهیم خه‌لیل ئه‌نجام ده‌دریَ، راویَژكارى یاسایی وه‌زاره‌ت ئه‌وه‌شى راگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌كه سه‌باره‌ت به لیَكۆلینه‌وه له چۆنیه‌تى جیَبه‌جیَ كردنى ئه‌م لایه‌نانه‌ى خواره‌وه ده‌بیَ:
- دروست كردنى ده‌روازه‌ى سنوورى دووه‌م كه ده‌روازه‌یه‌كى یارمه‌تیده‌ر بیَ بۆ زیاتر ئاڵوگۆِرى بازرگانى و ئابوورى له ناوچه‌ى شیناو.
- كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى سیَیه‌میش كه ئه‌ویش له ناوچه‌ى قه‌ره‌وله و ئۆڤه‌كۆى ده‌بیَ.
- دروست كردنى پردیَكى نویَ له ده‌روازه‌ى خابوور به مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى جه‌نجاڵى و قه‌رِه‌باڵغى له‌و ناوچه‌یه، تاوه‌كو بازرگانان و خاوه‌ن كاران بتوانن به سیسته‌میَكى پیَشكه‌توو كارى خۆیان ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌روه‌ها به‌ریَز (دكتۆر سۆران) ئاماژه‌شى دا به‌وه‌ى له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندى هه‌ر یه‌كه له عیَراق و توركیا به (20) ئه‌ندام به‌شدارى ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌و شاندى عیَراق (50%) ئه‌ندامه‌كانى له وه‌زاره‌تى بازرگانى و پاریَزگارى دهۆك به‌شدار ده‌بن.