وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئامادەی کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەبێت
جار خوێندراوهتهوه
440 ,
31/01/2020
لە ڕۆژی ۳۰ / ۱ / ۲۰۲۰ دا بەڕێز کمال مسلم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم ئامادەی کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەبێت ، لەو کۆبونەوەیەدا کە بەشێکی تەرخان کرابوو بۆ بەدواداچون بۆ شایستە داراییەکانی جوتیارانی کوردستان کەلە ساڵانی ۲۰۱٤ و ۲۰۱٥ و ۲۰۱٦ گەنمیان ڕادەستی حکومەتی عیراقی فیدڕاڵ کردبوو ،
لە وڵامی پرسیاری بەشێک لە پەرلەمانتارە بەڕێزەکاندا وەزیری بازرگانی و پیشەسازی تیشکی خستە سەر ئەو بڕیاڕە نایاساییەی کە لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە دەرکراوەو بەو هۆیەوە شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی پێبڕدراوە ، بەڕێز کمال مسلم گوتی : " ئەو بیانوەی کە بۆتە هۆی دەرکردنی ئەو بڕیارە بێ بنەمایەو دوورە لە ڕاستیەوە چونکە لەو ساڵانەدا بڕی گەنمی ڕادەست کراو کەمتر بووە لەو بڕەی کە خودی حکومەتی عیراقی فیدڕاڵ بۆ جوتیارانی هەرێمی دیای کردبوو خۆ ئەگەر هەر کەموکورتیەکیش لەم بارەیەوە هەبوبێت ئەوا وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدڕاڵی لێی بەرپرسیارە چونکە ڕاستەوخۆ ئەوان سەرپەرشتی وەرگرتنی گەنمەکەیان کردووە نەک جوتیارە بەش خوراوەکانی هەرێمی کوردستان .