English عربى كوردی
وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى پیَشوازى له‌ فه‌رمانگه‌ى (WFP) كرد

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 561 , 03/05/2011

به‌ریَز (سینان چه‌له‌بی) وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان به‌ یاوه‌رى به‌ریَوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانى بازرگانى و پلاندانان، به‌ ئاماده‌بوونى راویَژكارى په‌یوه‌ندییه‌كان ئه‌مرِۆ له‌ دیوانى وه‌زاره‌ت پیَشوازى كرد له‌ (تابان لاكونجا) سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى (WFP) به‌رنامه‌ى جیهانى سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان. ئه‌م سه‌ردانه‌ى لاكونجا به‌مه‌به‌ستى هه‌ماهه‌نگى و ئاماده‌كارى بۆ (وۆرك شۆپیَك) له‌ هه‌ریَمى كوردستان سازبدریَ، سه‌باره‌ت به‌ چاككردنى شیَوازى دابه‌ش كردنى خۆراكى مانگانه‌ى هاولاَتیان، وابرِیاره‌ ئه‌م وۆرك شۆپه‌ له‌ (10-5-2011) ده‌ست پیَبكات و تاوه‌كو (26-5) به‌رده‌وام ده‌بیَ، ئه‌مه‌ش به‌پیَ به‌رنامه‌یه‌كى داریَژراو له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عیَراق و پاریَزگاكان، له‌ كۆتایشدا برِیاردرا كه‌ ئه‌و وۆرك شۆپه‌ بكه‌ویَته‌ سه‌ر ئه‌ستۆى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى. دواتر به‌ریَز وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى ئاماده‌یی خۆى ده‌ربرِى بۆ گشت ئاماده‌كارى وه‌زاره‌ت بۆ سه‌كه‌وتنى ئه‌و وۆرك شۆپه‌، ئه‌وه‌ش به‌ ئامانجى وه‌رگرتنى زانستى نویَ له‌ باره‌ى كۆگا و گواستنه‌وه‌ و چۆنیه‌تى دابه‌شكردنى خۆراك به‌سه‌ر هاولاَتیان.


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان