به‌یانی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 7/11/2019 وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم له‌دیوانی وه‌زاره‌تی پێشوازی له نیكۆلاس به‌رێوبه‌ری گشتی كۆمپانیای مۆلمیكس كرد كه تایبه‌ته به‌دروست كردنی سایلۆ .
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كیشدا كه هه‌ر یه‌كه له‌به‌رێوبه‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت و راوێژكاری وه‌زاره‌ت ئاماده‌ی بون, به‌رێز كه‌مال موسلیم وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ل خاوه‌نی كۆمپانیای مۆلمیكس جه‌ختیان له‌سه‌ر دروست كردنی چه‌ندان پرۆژه‌ى تر له‌سه‌رانسه‌ری كوردستان كرده‌وه , به‌مه‌به‌ستی زامن كردنی ئاسایشی خۆراكلهههرێمی كوردستان
جێی ئاماژه‌یه كۆمپانیای مۆلمیكس چه‌ندین سایلۆی له‌هه‌رێمی كوردستان دروست كردوه و له‌ئێستاشدا سه‌رقالی دروست كردنی سایلۆی كه‌لارن.