خولى په‌ره‌پێدانى پرۆژه بچووك و مامناوه‌نده‌كان كۆتايى پێ هات
جار خوێندراوه‌ته‌وه
1067 ,
16/10/2014
سه‌رله‌به‌يانى ئه‌مرۆ رێكه‌وتى 16/10/2014 به ئاماده‌بوونى وه‌زيرى بازرگانى و پيشه‌سازى به‌ڕێز (ساماڵ سه‌ردار) و به‌ڕێز (سوار عه‌زيز) به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پلان دانان و به‌دواداچوون كۆتايى هێنرا به خولى په‌ره‌پێدانى پرۆژه بچووك و مامناوه‌نده‌كان كه له‌لايه‌ن وه‌زاره‌تى بازرگانى و پيشه‌سازى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ڕێكخراوى(UNIDO) ئه‌نجامدرا.
له رێوره‌سمێكدا بڕوانامه‌ى به‌شدارى كردن دابه‌شكرا به‌سه‌ر به‌شداربووانى خووله‌كه، كه پێكهاتبوو له پياوانى كار له بوارى پيشه‌سازى. وه هه‌ر له ميانهى ئه‌نجامدانى ڕێورهسمهكهدا به‌ڕێز وه‌زيرى بازرگانى و پيشه‌سازى گوێبيستى پێشنيار و داواكارى بهشهردار بووانى خوله‌كه بوو