رۆژی دووشەممە رێكەوتی (28/10/2019) وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كرد.
لەلایەن بەرێز كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، بە یاوەری بەرێز راوێژكاری پەیوەندییەكان پێشوازی لە بەرێز جووتيارعادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرا.
لە دانیشتنێكدا باس لە كارو باری حكومەت و چۆنیەتی راپەڕاندان و گرنگیدان بە هەواڵ و چاڵاكی وەزارەت تاوتوێ كرا، هەروەها تیشك خرایە سەر رۆڵی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی حكومەت و وەزارەتكان بەرز نرخێنرا.