بەرێوەبەرایەتی گشتی گەشپێدانی پیشەسازی ئاگاداری هاوڵاتییان و بەڵێنەدەران دەكاتەوە كە زیادكردنێكی ئاشكرا هەیە بۆ فرۆشتنی ئامێرەكانی كارگەی رۆنی ئاكرێ (زیت عقرە) بەپێی یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت ژمارە (22)
ی ساڵی (1986) هەمواركراو ئەو كەس و لایانانەی ئارەزووی بەشداربوونیان هەیە دەتوانن سەردانی بەرێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی دهۆك بكەن بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر سەبارەت بەم زیادكردنە وكە لە ناو كارگەی رۆنی ئاكرێ لە قەزای (ئاكرێ) دەبێت و بە رەچاوكردنی ئەو خاڵانەی خوارەوە:
1- كرێی بڵاوكردنەوە و دەڵاڵی و ئەو ئاگادارییە دەكەوێتە سەر ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت.
2- پێویستە بەشداربوو بڕی (12) ملیۆن دیناری عێراقی یان چەكی پەسندكراوی پێبێت.
3- زیادكردنەكە لە رۆژی دووشەممە رێكەوتی (21-5-2018) كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ دەبێت.