ئه‌مڕۆ دوو شه‌مه رێكه‌وتى 18/8/2014 به‌ڕێز (ساماڵ سه‌ردار) وه‌زيرى بازرگانى و پيشه‌سازى له ديوانى وه‌زاره‌ت پێشوازى كرد له شاندێكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى بولگارى ـ كوردستانى به سه‌رۆكايه‌تى به‌ڕێز (ماجد حميد مزورى) سه‌رۆكى سه‌نته‌رى ناوبراو، له ميانهى دانيشتنێكدا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه كرا:
1 – پيرۆزبايي كردن له به‌ڕێز وه‌زيرى بازرگانى و پيشه‌سازى كه وه‌ك وه‌زيرى نوێى كابينه‌ى هه‌شته‌م له وه‌زاره‌ت ده‌ست به‌كاربووه و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ خواست له كاره‌كه‌ى.
2 – له دانيشتنه‌كه‌دا جه‌نابى وه‌زير داواى لێ كرد هه‌روه‌ك چۆن له رابردوودا رۆڵێكى كارايان هه‌بووه بۆ راكێشانى كۆمپانيا و بازرگانه‌كانى وڵاتى بڵگاريا به مه‌به‌ستى وه‌به‌رهێنان له كوردستان له ئێستا و ئايندهشدا به هه‌مان شێوه و به‌ڵكو كاريگه‌رتر له‌م بواره‌دا رۆڵ ببينن.
جێگاى ئاماژه‌يه سه‌نته‌رى ناوبراو له رابردوو دا جگه له بوارى ئابوورى و بازرگانى له بواره‌كانى رۆشنبيرى و هونهريشدا رۆڵى بهرچاوييان هه‌بووه.