English عربى كوردی
وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى به‌یاوه‌رى پاریَزگارى هه‌ولیَر سه‌ردانى سایلۆى هه‌ولیَرى كرد

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 550 , 12/06/2011

ئه‌مرِۆ 12-6-2011 به‌ریَز (سینان چه‌له‌بی) وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان به‌ یاوه‌رى پاریَزگارى هه‌ولیَر سه‌ردانى سایلۆى هه‌ولیَریان كرد، ئه‌مه‌ش به‌ مه‌به‌ستى چاودیَریكردنى له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نم له‌ جوتیاران و هاولاَتیان. هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ریَزان (سینان چه‌له‌بی وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى )و (نه‌وزاد هادى) پاریَزگارى هه‌ولیَر، جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاكتیڤ كردنى ئه‌م پرۆسه‌یه‌ى وه‌رگرتنى دانه‌ویَله‌ له‌ جوتیاران،به‌ پرۆسه‌یه‌كى گرنگى وه‌سف ده‌كه‌ن بۆ گرنگى دان به‌ بوارى گه‌نم و به‌روبوومى دانه‌ویَڵه‌، هه‌روه‌ها ئه‌م جۆره‌ سه‌ردان و چاودیَركردن و ئاگاداربوون له‌ كیَشه‌ و گرفته‌كان ده‌بیَته‌ مایه‌ى ئاماده‌كارى و ریَكخستنى سایلۆ و كۆگاكان و چاره‌سه‌ركردنى هه‌ر گرفتیَك كه‌ جوتیاران و كارمه‌ندان دووچارى ده‌بن، له‌ هه‌مان كاتدا بۆ ئاگادار بوون له‌ دواترین هه‌نگاوه‌كانى پرۆژه‌ى دروست كردنى سایلۆى نویَ هه‌ولیَر كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كى ئیتاڵیه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دریَ و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى سه‌رپه‌رشتى و پیَداچوونه‌وه‌ى راسته‌وخۆى له‌سه‌ر ده‌كریَ، جیَگه‌ى باسه‌ ئه‌و سایلۆیه‌ى دروست ده‌كریَ تواناى هه‌ڵگرتنى ریَژه‌ى (60) هه‌زار ته‌ن له‌ خۆ ده‌گریَ و له‌گه‌ڵ بوونى (8)كۆگاى گه‌وره‌ بۆ بارهه‌ڵگرتنى به‌رووبوومه‌كانى دانه‌ویَڵه‌


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان