به‌ڵگه‌نامه‌كانی داواكراو بۆ دامه‌زراندنی كۆمپانیای خۆماڵی/ تاك یان سنوردار یان هاوكاری یان ساده :
یه‌كه‌م : پیَشكه‌ش كردنی داوا بۆ دامه‌زراندنی كۆمپانیا بۆ تۆماركاری كۆمپانیا وه‌ك له به‌ندی (١٧) ی یاسای كۆمپانیاكان هاتووه داواكاریه‌كه له‌مانه‌ی خواره‌وه پیَكدیَت:
• ناوی كۆمپانیا.
• جۆری كۆمپانیا.
• چالاَكی كۆمپانیا.
• تلفۆن و ناو نیشانی كۆمپانیا .
• سه‌رمایه‌ی كۆمپانیاكه .
• ناو و واژووی پیَشكه‌ش كاری داوا .
ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه له‌گه‌ڵ داواكاریه‌كه هاوپیَچ ده‌كریَت وه‌ك له به‌ندی (١٧) ی یاسای كۆمپانیاكاندا هاتووه
١- گریَبه‌ستی دامه‌زراندنی كۆمپانیا یان (به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی كۆمپانیا بۆ كۆمپانیای تاك یان یه‌ك دامه‌زریَنه‌روه‌ك له به‌ندی (١٤) یاسای كۆمپانیاكان هاتووه .
ده‌بیَت گریَبه‌ستی دامه‌زراندنی كۆمپانیا له‌م برِگانه پیَك بیَت وه‌ك له به‌ندی (١٣) یاسای كۆمپانیاكان هاتووه .
• ناوی كۆمپانیا و جۆری.
• ناونیشان و ته‌له‌فۆنی كۆمپانیا له هه‌ریَمی كوردستان.
• هۆی دامه‌زراندنی كۆمپانیا كه دروست بیَت له گه‌ل ناو و چالاكی ده‌ست به سه‌رگیراو له ژووری بازرگانی.
• سه‌رمایه‌ی كۆمپانیا دابه‌شكرا بیَت له سه‌ر هاوپشكه‌كانی و دیاری كردنی نرخی اسمی بۆ هه‌ر هاوپشكیَك به یه‌ك دینار.
• ناوی هاوبه‌شه‌كان و ره‌گه‌زنامه‌كانیان و پیشه‌كانیان و شویَنی نیشینگه‌ی به‌رده‌وامیان ژماره‌ی هه‌ر هاوپشكیَك و به‌شه‌كه‌ی. ده‌بیَت گریَبه‌ستی دامه‌زراندن له لایه‌ن پاریَزه‌ر ئاماده كرابیَت و ده‌بیَت ناو و واژوو تیابیَت.
• له‌گه‌ڵ گریَبه‌ستی دامه‌زراندنی كۆمپانیا پاریَزه‌ر وه‌كاله‌تی تایبه‌ت له گه‌ڵ هه‌ر هاوبه‌شیَك ئاماده ده‌كات. تیبینى/ پیویسته گریَبه‌ستى دامه‌زراندن له هۆبه‌ى یاسایى په‌سه‌ند بكریَت.
٢. ده‌ست به سه‌رداگرتنی ناوی بازرگانی (پشتگیری ژووری بازرگانی).
٣. پشتگیری بانك كه تیایدا ئاماژه به سه‌رمایه‌ی كۆمپانیا ده‌كات وه‌ك له به‌ندی (٢٨) یاسای كۆمپانیاكان هاتووه وه سه‌رمایه‌كه به دیناری عێراقی بیَت وه‌ك له به‌ندی (٢٦) یاسای كۆمپانیاكاندا هاتووه.
٤. گریَبه‌ستی كریَ ی شویَنی كۆمپانیا به راستیَنراوی ,(پشكنینی شویَنی كۆمپانیا كه له‌لایه‌ن لیَژنه‌ی تایبه‌ت له به‌ریَوه‌به‌رایه‌تی كۆمپانیاكان) .
٥. ره‌زامه‌ندی لایه‌نی په‌یوندار بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه پیَویستی به ره‌زامه‌ندی هه‌یه.
٦. پسووله به پىَ ى برى سه‌رمایه‌ى كۆمپانیا ده‌بردریت بۆدامه‌زراندنی كۆمپانیا.
٧. پركردنه‌وه‌ی دوو فۆرم بۆ ده‌ست به سه‌ر داگرتنى ناوى كۆمپانیا‌و و تۆماركردنى كۆمپانیا كه له لایه‌ن فه‌رمانبه‌ری به‌رپرس ده‌ست ده‌كه‌ویَت.
٨. ناسنامه و ره‌گه‌زنامه‌ی هاوبه‌شه‌كان (ئه‌گه‌ر هاوبه‌شه‌كان بیانی بن ده‌بیت جوازى هه‌بیت و ئه‌گه‌ر هاوبه‌شیكى بیانى به‌ریوه‌به‌رى كۆمپانیا بیت ده‌بیت مۆله‌تى به‌ریوه‌به‌رایه‌تى نیشته‌جىَ بوونى هه‌ریمى كوردستانى هه‌بیت)
٩. دواى ئاماده‌كردنى ئه‌م پیداویستیانه‌ى سه‌ره‌وه داواكار داواكاریه‌ك به هاوپیچى به‌لگه‌نامه‌كان ئاراسته‌ى یه‌كیك له به‌ریوه‌به‌رایه‌تى كۆمپانیاكانى (هه‌ولیر ،سلیمانى ، دهۆك ) ده‌كات بۆ تۆماركرددنى كۆمپانیاكه‌ى
دووه‌م: دوای ته‌واو بوونی به‌ڵگه‌نامه‌كانی برگه‌ی (یه‌كه‌م) بروانامه‌ی كۆمپانیا ده‌رده‌چیَت دوای ده‌رچوونی بریاری ره‌زامه‌ندی دامه‌زراندن وه ده‌بیَته به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ دامه‌زراندنی كۆمپانیا و دروست بوونی كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی وه‌ك له به‌ندی (١٩) ی یاسای كۆمپانیاكان هاتووه ، دوای ده‌رچوونی بروانامه‌ی دامه‌زراندن ده‌بیَت ده‌سته‌ى گشتی كۆمپانیا بۆ هه‌موو جۆره كۆمپانیاكانی ناوبراو كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات به ئاماده بوونی هه‌موو هاوبه‌شه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ریَوه‌به‌ری سه‌رپه‌رشتیاری كۆمپانیا و ده‌سه‌لات و مووچه‌ی دیاری بكریَت و پاداشتی هه‌ر وه‌ك له به‌ندی (١٢١) یاسای كۆمپانیاكان هاتووه.راویَژكاری یاسایی و چاودیَری ژمیَریاری و (ئه‌ندازیار ته‌نها بۆ كۆمپانیای به‌لیَنده‌رایه‌تی) داده‌نریَت . له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه كۆنووسی كۆبونه‌وه‌كه له لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی و نووسه‌ر و چاودیَر واژوو ده‌كریَت و به راستاندانی كۆمپانیا و ویَنه‌یه‌ك ده‌نیَردریَت بۆ تۆماركاری كۆمپانیا و له ماوه‌ی (٣٠) رۆژدا له به‌رواری ده‌رچوونی بروانامه‌ی دامه‌زراندنی كۆمپانیا وه‌ك له به‌ندی (٩٦) له یاسای كۆمپانیاكان هاتووه له گه‌ڵ ئه‌م كۆنووسه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه هاوپیَچ ده‌كریَت:
١.پشتگیری سه‌ندیكای پاریَزه‌ران و گریَبه‌ستی كاركردن راستیَنراو.
٢. پشتگیری سه‌ندیكای ژمیَریاران و گریَبه‌ستی كاركردن راستیَنراو.
٣. پشتگیری سه‌ندیكای ئه‌ندازیاران و گریَبه‌ستی كاركردن راستیَنراو (بۆ كۆمپانیای به‌ڵیَنده‌رایه‌تی ) .
تیَبینی :
* هه‌ر بریاریَك كه ده‌رده‌چیَت له لایه‌ن ده‌سته‌ی گشتی كۆمپانیا له لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته واژوو و راستاندنی بۆ ده‌كریَت وه‌ك له به‌ندی(١١٨) یاسای كۆمپانیاكانی هه‌موار كرا‌و ژماره ٢١ ی سالی ١٩٩٧ دا هاتووه.
* بۆ كۆمپانیاكانی به‌لیَنده‌رایه‌تی سه‌رمایه‌ی كۆمپانیا نابیَت له (٢٠٠,٠٠٠,٠٠٠) دوو سه‌د ملیۆن دینار كه‌متر بیَت و چالاكى به‌لینده‌رایه‌تى كاره‌با (١٥٠,٠٠٠,٠٠٠) سه‌دو په‌نجا ملیۆن كه‌متر نه‌بیَت و چالاكى بریكارى بازرگانى (١٠٠,٠٠٠,٠٠٠) سه‌د ملیۆن كه‌متر نه‌بیَت و چالاكیه‌كانى تر (١,٠٠٠,٠٠٠) یه‌ك ملیۆن كه‌متر نه‌بیَت.
* نابیَت چالاكی ( به‌لیَنده‌رایه‌تی ) له‌گه‌ل هیچ چالاكی یه‌كی تر له یه‌ك كۆمپانیا كۆبكریَته‌وه.
* پیَویسته ره‌زامه‌ندى پیَش دامه‌زراندن وه‌ربگیریَت بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى كه چالاَكى (ته‌ندروستى و بوارى نه‌وت و كانزاكانى و ئه‌منى و ده‌ستى كار) یان هه‌بیت.