English عربى كوردی
وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى پێشوازیکرد لە شاندێکى دیبلۆماسى بەریتانیا

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 523 , 16/10/2012

بەرێز وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى لە وەزارەت پێشوازیکرد لەشانێکى دیبلۆماسى بەریتانى کە پێک هاتبوون لە بەرێز (سایموپ کۆلیس) بالێۆزى بەریتانیا لە عیراقى فیدرال، کە بەیاوەرى قونسوڵى بریتانیا لە هەولێر وە سەرۆکى بەشى بازرگانى و وەبەرهێنان لە بالوێزخانەى بەریتانیا لە عیراق ئەندامى شاندەکە بوون، لەدانیشتنێکدا باس لە بارودۆخى ئابوورى و رەوشى ئابوورى هەرێمى کوردستان و عیراق وە دامەزراندنى کۆمیتەیەکى هاوبەش لەنێوان عیراق و بەریتانیا بۆ وەگەرخستنى بزنس و وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان کرا. بەرێز سنان چلبى لە وەڵامدانەى پرسیارێکى بەرێز(سایموپ کۆلیس) سەبارەت بە بۆچوونى وەزارەت بۆ ئایندەى ئابوورى هەرێم تیشکى خستە سەر پێویستى هەرێم بۆ کۆمپانیاکانى بەریتانیا و گرنگى وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان هاوکات باسى لەو هەنگاونانەکرد کە حکومەتى هەرێم بۆ کارى بزنس و وەبەرهێنان گرتویەتەبەر لەپێناوى بوژانەوەى ئابوورى لەکۆتایدا بەرێزیان باسیان لەگرنگى ناوچەیى هەرێم کرد کە وەک دەروازەیەکە بۆ ناوچەکانى ناوەراست و خواروى عیراق و ئەوروپا و جیهان لەرووى ئابوورییەوە.


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان