هۆڵەندییەکان نیازى کارى بیزنس و کشتوکاڵیان هەیە لە هەرێمى کوردستان
جار خوێندراوهتهوه
557 ,
21/11/2011
ئەمڕۆ بەرێز (سینان چەلەبی) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان، پێشوازى کرد لە بەرێز (جۆرین رۆدنبێرگ) باڵوێزى هۆڵەندا لە عێراق، لەسەرەتاى دانیشتەکەدا باس لە هەماهەنگى و بەرەو گرنگى دانى زیاتر بە پەیوەندی و کارە هاوبەشەکانى نێوان حکومەتى هەرێم و باڵوێزى هۆڵەندا، هەروەها قوڵکردنى پەیوەندییە ئابوورى و بازرگانییەکان و چۆنیەتى پەرەپێدانى بوارى بیزنس و هێنانى سەرمایەى هۆڵەندى و خاوەن پرۆژە و ئاڵۆگۆڕى بازرگانى نێوان هەرێم و هۆڵەندا، پاشان لەلایەن جەنابی وەزیرەوە ئامادەیی وەزارەتى نیشاندا لە ئامادەکردنى نووسینگەیەکى لەبار بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ کۆمپانیا هۆڵەندییەکان و ئەمەو لە مانگی داهاتوودا وابڕیارى شاندى کەرتى تایبەتى ئەو وڵاتە سەردانى هەرێم بکەن و لە نزیکەوە بەمەبەستى کردنەوە و ئامادەکردنى پرۆژەکانیان تا لە هەرێم کارى بیزنس بکەن، کە ئەو کەرتە تایبەتە کارەکانیان لە بوارى کشتوکاڵ و ئاودێرى و چەندین لایەنى بازرگانیش دەگرێتەوە