ژوورى بازرگانى كوردستان و ژوورى بازرگانى پياوانى كار و بازرگانانى ئه‌مريكى بۆ وه‌به‌رهێنان له كوردستان كۆده‌بنه‌وه
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 2014/3/19 به‌رِێز (فه‌تحى محمد على المدرس) راويێژكارى ئابورى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پيشه‌سازى به‌شدارى كرد له كۆبوونه‌وى پێشوازىكردن له پياوانى كارى ئه‌مريكى و (جوزيف پنكتن) سه‌رقونسولى ئه‌مركا له عيراق و پياوانى كارى ئه‌مريكى له ژوورى بازرگانى به سه‌رپه‌رشتى (دارا جليل خه‌يات)
جێگاى ئاماژه‌يه به‌رِێز راوێكارى وه‌زاره‌تمان (فه‌تحى المدرس) له ميانى شيكردنه‌وه‌ى وتاره‌كه‌يدا به نوێنه‌راتى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پيشه‌سازى ئاماژه‌ى به ژينگه‌ى له‌بارى هه‌رێمى كوردستان كرد له بوارى بازرگانى و پيشه‌سازى و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تى زۆرى وه‌به‌رهيێنه‌رانى بيانيان كه به مه‌به‌ستى وه‌به‌رهێنان دينه هه‌ريم.
له‌كۆتايدا هيواى خواست كه ئه‌مريكييه‌كان زياتر هه‌وڵ بده‌ن له هه‌رێم وه‌به‌رهێنان بكه‌ن