English عربى كوردی
وه‌زاره‌تى بازرگانى و پيشه‌سازى له‌پێناو كرا‌نه‌وه‌‌ى زياتر به‌ ڕووى هاوڵاتيان و خۆراگرى فه‌رمانبه‌رانى ئه‌م بڕيارانه‌ى ده‌ركرد

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 1216 , 05/11/2014


ئه‌نجومه‌نى ڕاوێژكارى وه‌زاره‌ت له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ژماره‌ چوارى رۆژى سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 14/10/2014 به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان وه‌زيرى بازرگانى وپيشه‌سازى و ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتيه‌‌كان ئه‌م بڕيارانه‌ى خواروه‌ى ده‌ر‌كرد:

1-   له‌پێناو زياتر كرانه‌وه‌ به‌ رووى هاوڵاتيان و هۆكارى ره‌تكردنه‌وه‌ى داواكارى و مامه‌ڵه‌كانيان له‌ وه‌زاره‌تى بازرگانى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى راوێژكارى ژماره‌ 4 بڕيارىدا به‌ پابه‌ندكردنى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى چوارچێوه‌ى وه‌زاره‌ت به‌پێى بڕيارى ژماره‌ (4956) له‌ ڕێكه‌وتى 4/11/2014 كه‌ بۆ له‌مه‌ودوا له‌كاتى ره‌تكردنه‌وه‌ى هه‌ر داواكاريه‌ك پاڵپشت به‌ ياسا و رِێنماييه‌كان روون بكاته‌وه‌ به‌ نووسين له‌سه‌ر داواكارييه‌كه‌ى بنووسێت به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هاوڵاتيان ئاگادار ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ له‌كاتى به‌ميزاج كاركردنى فه‌رمانبه‌رانمان مافى دادخوازى (تظلم)يان هه‌يه‌ به‌پێى ياساى ئه‌نجومه‌نى شووراى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ (14) ى ساڵى 2008 ماده‌ى (17) به‌م شێوه‌‌يه‌ى خواره‌وه‌:

يه‌كه‌م: مه‌رجه‌ به‌ر له‌ پێشكه‌ش كردنى تانووت بۆ دادگاى كارگێڕى خاوه‌ن تانوته‌كه‌ دادخوازى (تظلم)ي خۆى له‌لاى لايه‌نى كارگێڕى تايبه‌ت بدات ئه‌ويش ده‌بێ (15) رۆژ له‌ مێژووى تۆماركردنى دادخوازييه‌كه‌ى برِيارى يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى له‌سه‌ر بدات.

دووه‌م: داد خواز بۆى هه‌يه‌ كه‌ دادخوازييه‌كه‌ ره‌ت كرايه‌وه‌ يان له‌و ماوه‌يه‌ى كه‌ له‌و برِگه‌ى يه‌كه‌مدا هاتووه‌ بڕيارى يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى لێ نه‌درا، تانوتى خۆى له‌لاى دادگاى كارگێڕى له‌ماوه‌ى (30) رۆژ له‌ رۆژى كۆتايي ماوه‌ دياريكراوه‌كه‌ بدات ده‌نا مافى له‌ تانوت لێدانى له‌ده‌ست ده‌چێت.

2-له‌ هه‌مان كۆبوونه‌وه‌دا ئه‌نجوومه‌نى راوێژكارى بڕياريدا به‌ پێدانى ڕێز و سوپاس بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پيشه‌سازى به‌هۆى خۆرِاگريان له‌م بارودۆخه‌ى كه‌ ڕووبه‌ڕووى هه‌رێم بۆته‌وه‌ له‌ نه‌ناردنى مووچه‌ و بووجه‌ى فه‌رمانبه‌ران و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان