شاندی كۆمەڵەی پیشەوەران و پیاوانی خاوەنكاری توركی و عێراقی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازین
جار خوێندراوهتهوه
522 ,
22/09/2019
رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 22/9/2019 شاندێكی كۆمەڵەی پیشەوەران و پیاوانی خاوەنكاری توركی و عیِراقی سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیان كرد.
لەلایەن بەرێز كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە شاندی میوان كرا، شاندەكە بە سەرۆكایەتی (نیڤاف كیلیچ) كە سەرۆكی یەكێتی گشتی كۆمەڵەكەیە لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازی كۆبوونەوە، هاتنی ئەو شاندە بە مەبەستی ئاڵۆگۆری بیر و ڕا و پێشكەوتنی كەرتی پیشەسازی و چۆنیەتی هێنانی كۆمپانیا و كارگەی پیشەسازی تا لە هەرێمی كوردستان سەرمایەكانیان بەگڕبخەن و پرۆژەی پیشەسازی ئەنجام بدەن، جەنابی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پوختەیەكی دەربارەی كەرتی پیشەسازی هەرێم بۆ شاندی میوان پێشكەشكرد و ئامادەیی وەزارەتی بە رووی پیاوانی خاوەنكار و پیشەوەران بە گشتی و كۆمەڵەی پیشەوەران و پیاوانی خاوەن كاری توركی و عێراقی خستەروو بۆ هەر كارێكی بیزنس و پرۆژە و چالاكی لە كەرتی پیشەسازی.