English عربى كوردی
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە كونسوڵی گشتی شانشینی بەریتانیا كرد

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 1112 , 01/06/2015

 

 

 

  ئەمڕۆ دووشەممە  2015/6/1    بەرێز     (ساماڵ سەردار مەحمود) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی كرد لە بەرێز (ئانگس ماكسی) كونسوڵی گشتی بەریتانیا و شاندی یاوەری.

لە دانیشتنەكەدا، سەرەتا بەڕێز وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، تیشكی خستە سەر رەوشی ئەمڕۆی بازرگانی و پیشەسازی و سەقامگیری هەرێم بە تایبەتی و عێراق بە گشتی، هەروەها چۆنیەتی پتەو كردنی كاری بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان لە گەڵ شانشینی بەریتانیا و واڵا كردنی پرۆسەی سوود وەرگرتن لە بواری ئابووری و بازرگانی نێوان هەردوولا، دواتریش باس لە چۆنیەتی دۆزینەوەی چارەسەری قەیرانی دارایی و ئابووری كرا. هەروەها بەڕێز وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، جەختی لەسەر هاتنی كۆمپانیاكانی بەریتانیا كردەوە تا لە كوردستان سەرمایەگوزاری بكەن و بەرهەم و كاڵایان لە هەرێمدا هەبێت، تا ئەوانیش بەشدار بن لە بونیاتنانی ژێرخانی داهاتووی هەرێم، لە كۆتاییدا باسیان لە یارمەتی و هاوكاری حكومەتی هەرێم بۆ جێبەجێ كردنی پرۆسە و پرۆژەی هاوبەشی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی بەریتانیا كرد.

 



 




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7903 ميوانى ئيمڕۆ
1647588 گشت ميوانه‌كان