English عربى كوردی
کۆنفرانسی ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە نێوان وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى و وەزارەتى ئابورى لیتوانیا لە هەولێر بەسترا

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 608 , 21/02/2012

ئامادەکارى بۆ کارى وەبەرهێنان و زیاتر ئاڵوگۆڕى بازرگانى و پیشەسازى نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى لیتوانیا رۆژى سێشەممە 21-2-2012 بە ئامادەبوونى بەرێزان (سینان چەلەبی) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان و (دۆمانتاش لاپنسکاس) جێگرى وەزیرى ئابورى وڵاتى لیتوانیا و بەرێوەبەرى گشتى بازرگانى و پیشەسازى و بەرێوەبەرى گشتى دەزگاى وەبەرهێنان و دەستى گشتى گەشت و گوزار، کۆنفراسی ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە هۆڵى کۆنفراسى وەزارەت بەسترا. سەرەتا بەرێز (سینان چەلەبی) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى، باسى لە گرنگى کۆنفراسەکە کرد، پاشان باسى رەوشى ئێستاى بوارى ئابوورى و بازرگانى و پیشەسازى و وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستاندا کرد، تەنانەت هەماهەنگى و نێوان هەرێم و وڵاتى لیتوانیا بە گرنگ وەسف کرد و لە داهاتووشدا ئالوگۆڕ و بوارى کارکردنى کۆمپانیا بیانیەکان و ئامادەکارى بۆ پرۆژەى بازرگانى و پیشەسازى لە هەرێمدا پێویستى بە چەند بەرنامە رێژى و بە یاساوە رێکخراوە بۆ شاندى میوانى خستەروو، هەروەها کۆنفراسی لەم جۆرە هۆکارێکە بۆ پێشخستنى بوارى ئابوورى و بازرگانى و پیشەسازى و وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان، هەر لە کۆنفراسەکەدا جێگرى وەزیرى ئابورى لیتوانیا ئامادەیی و هەماهەنگى نێوان وڵاتەکەیان و هەرێمى کوردستان بە گرنگ دانا و زیاتر قوڵتر کردن و رێگە خۆشکردن بۆ کۆمپانیاکانى وڵاتەکەیان تاوەکو لە هەرێم کارى وەبەرهێنان بکەن و پردێکى پەیوەندى بازرگانى و پیشەسازى و ئابوورى دابین بکرێ، بۆیە ئەوانیش هەرێمى کوردستانیان هەڵبژارد تا وەک دۆستێکى بازرگانى و پیشەسازى و وەبەرهێنەر، چونکە هەرێمى کوردستان پێشخستنى بەرچاوى بینیوە لە ماوەیەکى کورتدا توانیویەتى ژێرخانى هەرێم بەرەو باشتر و چاکتر بکرێ. پاشان بە هەر یەکە لە بەرێوەبەرى گشتى بازرگانى و پیشەسازى و دەستەى گشتى گەشت و گوزار و بەرێوەبەرى گشتى وەبەرهێنان زانیارییەکانى خۆیان پێشکەشى ئامادەبووانى کۆنفراس کرد و بە چەندین پرسیار و وەڵام نێوان ئامادەبووان و شاندى میوان کۆتایی بە کۆنفراسەکە هێنرا


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان