سەردانى وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى وە پارێزگارى هەولێر بۆ پرۆژەى سایلۆى هەولێرى نوێ
جار خوێندراوهتهوه
514 ,
27/03/2012
لە چوارچێوەى بەدواداچون بۆ قۆناغەکانى پرۆژەى سایلۆى ستیلی هەولێرى نوێ بەرێزان وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى سنان چەلەبی وە پارێزگاى هەولێر نەوزاد هادی وە بە یاوەرى راوێژکاران و بەریوەبەرانى گشتى وەزارەت سەردانى پرۆژەى سایلۆى هەولێریان کرد
شایانى باسە پرۆژەى سایلۆى هەولێر کە دەکەوێتە سەر رێگاى گوێر لەلایەن کۆَمپانیایەکى ئیتالی وە کۆمپانیایەکى خۆماڵی جێ بەجێدەکرێت بە رێژەى شەست هەزار تۆن زیاتر لە 85% کارەکانى تەواو بووە بە پرۆژەیەکى ستراتیجى هەژماردەکرێت وە راستەوخۆ خزمەتگوزارى بە هاوڵاتیانى شاری هەولێرو دەوروبەر و جوتیاران پێشکەش دەکات .
چاوەروان دەکرێت لە ماوەیەکى کورتدا ئەم پرۆژەیە بگاتە قۆناغی کۆتایی وە دەست بەکار بێت