وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى پیَشوازى له شاندیَكى بانكى ولاَتى لوبنان كرد
هه‌نگاوه‌كان بۆ پیَشختنى بوارى دارایی و بانك له هه‌ریَمى كوردستان
جار خوێندراوه‌ته‌وه
416 ,
07/03/2011
ئه‌مرِۆ پێنجشه‌ممه 7-3-2011 به‌رێز وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى كرد له به‌رِێز (زیاد غێن) سه‌رۆكى دامه‌زرێنه‌رى بانكى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راستى لوبنانى و (فاتن مه‌ته‌ر) راوێژكارى بانكى ناوبراو .
به‌رِێز (سینان چه‌له‌بى) وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى وێراى به‌خێرهاتنى شاندى بانكى ناوبراو ، باسى له په‌یوه‌ندیه قوڵه‌كانى بازرگانى و مێژوویى نێوان هه‌رێمى كوردستان و لوبنان كرد ، شایانى باسه بانكى رِۆژهه‌لاتى ناوه‌راستى لوبنانى نیازى كردنه‌وه‌ى لقى بانكه‌كه‌یان هه‌یه له هه‌رێمى كوردستان تا له ئایینده‌یه‌كى نزیك چه‌ندین پرۆژه‌ى جۆراو جۆر ئه‌نجام بده‌ن به تایبه‌تى له هه‌رێمى كوردستان زه‌مینه‌یه‌كى بازرگانى له بار رِه‌خساوه ، هه‌روه‌ها له رِووى سه‌قامگیرى ئاسایش به گونجاوترین شوێن داده‌نرێت له عێراق و رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست.
هه‌ر له میانه‌ى پێشوازیه‌كانى وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى له شانده بازرگانى یه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان ، وه له هه‌مان رۆژدا به‌رِێز (سینان چه‌له‌بى) چاوپێكه‌وتنیكى ئه‌نجام دا له‌گه‌ل له‌گه‌ل گروپی كۆمپانیاكانى (موسیئاد) ى توركى كه ئه‌م گروپه به گه‌وره‌ترین رێكخراوى كۆمپانیاكانى توركى ده‌ناسرێت، شایانى باسه ئه‌م گروپه خه‌ریكى ئه‌نجام دانى چالاكى بازرگانین له هه‌رێمى كوردستان بۆ زیاتر پێشخستنى په‌یوه‌ندیه‌كانى ئابوورى نێوان هه‌ردوو لا