English عربى كوردی
پوختەی چاوپێكەوتنی رۆژنامەی باس لەگەڵ بەرێوەبەری گشتی دیوان

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 1060 , 04/04/2018

رۆژنامەی باس چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانی لەگەڵ دكتۆر (عەبدولرەزاق عوسمان ناوەندەیی) بەرێوەبەری گشتی دیوان ئەنجامدا، چاوپێكەوتنەكە تایبەت بوو بە (كاریگەری قەیرانی دارایی لەسەر كەرەستەی كەمالیات نەك پێداویستییە تایبەتیەكان)، بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان بەڕێوە چوو، دوای ئاراستەكردنی پرسیارەكانی تیمی رۆژنامەوانی رۆژنامەی باس،  لێرەوە ئاماژە بە پوختەی وەڵامەكانی بەرێوەبەری گشتی دیوان لەمیانەی چاوپێكەوتنەكە دەكەین:

 

پوختەی وەڵامەكانی بەرێوەبەری گشتی دیوان

ئەگەر لە ماوەی ئێستا بواری پیشەسازی بەراورد بەكەین لەگەڵ ساڵانی پێشوو، لە ساڵانی (2013 تا 2014) ژمارەی كارەگەكان (3650) كارگە هەبوو، بەشێكی زۆریان لەگەڵ قەیرانی دارایی وەستاون، پرۆسەی پیشەسازیش بەرەو نزمی رۆیشتووە، لە ساڵانی (2015و 2016 و 2017) ژمارەیەكی زۆر لە كارگەی بچووك و مامناوەند بەگڕخراون، هەروەها بەرەوپێشوەچوونی بەرامبەر هاوەردەی دەرەكی رووپۆش بكرێت، سەبارەت بە شەراكەت لە كۆمپانیاكاندا بە ئێمە لە وەزارەتی بازرگانی و پشەسازی كارمان بە نووسراوی دادنووس یان هەر بەڵگەیەك هەبێت كە لە دادنووسەوە بۆمان بنێردرێت، بەرێوەبەری گشتی دیوان سەبارەت بە دەروازەكان ئاماژەی پێدا گوتی: سەبارەت بە داخستنی دەروازەكان تەنیا دەروازەی ئێران داخرا، ئەگینا ئەوانی دیكە كراوە بوون، ئەگەر هەر دەروازەیەك بەرووی هەرێمدا دابخرێت، زەرەركان دوولایەنە دەبن كە هاوڵاتانی هەرێمی كوردستان  لەلایەك وخەڵكی كۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەكی دیكە، جگە لەوەش بازاڕەكانی هەرێم ئەوەندە كەرەستە و شت و مەكی تێدابوو كە قەیرانەكە كاریگەری ئەوتۆی لەسەر نەبوو. بەرێوەبەری گشتی دیوان سەبارەت بە چۆنیەتی مۆڵەتدانی وەزارەت بە كۆمپانیا و هاوردەكردنی شت و مەك بەرێزیان گوتی: لە مانگی (8) ساڵی (2017) بایی (544) ملیار دینار مۆڵەتی هاوردەكردن بە هەموو خاڵە سنوورەییەكان دراوە، هەروەها ئەوانەی نیازی وەبەرهێنان و كردنەوەی كارگەیان هەبێـت، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە پێ یاسایی (25)ی ساڵی (1992)، زەوی بۆیان دابین دەكات و هەروەها پێدانی قەرزیش برگەیەكی دیكەی یارمەتیدانی كەرتی پیشەسازییە، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی قەیرانی دارایی ئەو قەرزە وەستێنراوە، جگە لەوەش لێخۆشبوون لە كۆمرگ و هەروەها كەرەستەی خام و كەل و پەلەكانیش هاوكاری دەكرێن، تەوەرێكی دیكەی پرسیارەكان سەبارەت بە وەرگرتنی باج بوو لە بازگەی (عوزەێم) لەسەر رێگای بەغدا-كەركوك-هەولێر، گەورەترین كێشەمان بۆ دروست دەكات، چونكە بەلایەن دەستەڵاتدارانی بەغداوە باج و رسومات لە هێنانی شت و مەرك وكاڵا وەردەگیرێت، بازاڕەكانی هەرێمیش پێویستی بە رووپۆشی بازاڕگیری زیاترە، جگە لە سنوورەكانی توركیا و ئێران هەروەها بازاڕەكانی بەغداش كاریگەریان لەسەر هەرێمدا هەیە، دەربارەی قۆرخكاری كۆمپانیاكان لە بازاڕەكانی هەرێمدا، بەرێزیان گوتی: تا ئێستا هیچ بەڵگەیەك نییە كە كۆمپانیاكان قۆرخ كارابێت و لە راستیدا خودی بازاڕ كۆنترۆڵی بازاڕەكان دەكات و بەردەوامیش چاودێری دەكەین لە رێگەی لێژنەیەكی باڵای سەر بە وەزارەت بۆ چاودێریكردن و نەهێشتن و لابردانی قۆرخكاری، بەرێوەبەری گشتی دیوان دەربارەی داهاتی وەزارەت گوتی: لە ساڵانی (2016)، (19) ملیار دینار بوو، بەڵام لە ساڵی (2017)ەدا داهات كەمی كردووە بەهۆی چەند بڕیارێك كە باجی زیاد كردووە و داهات كەمی كردووە.  

درێژەی ئەو چاوپێكەوتنە دوای ئەوەی لە رۆژنامەی باس بڵاو دەكرێتەوە، لە سایتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە تەواوی دادەنرێت.  
 
 



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7878 ميوانى ئيمڕۆ
1647563 گشت ميوانه‌كان