دیدارى شاندی فه‌رمى هه‌ریَمی كوردستان و سه‌رۆكى پارتى لیبراڵى كه‌نه‌دا
جار خوێندراوه‌ته‌وه
471 ,
11/10/2010
له سه‌رتاى چاوپیَكه‌تنه‌كه‌دا وه‌زیرى بازرگانى وپیشه سازى چه‌ند به‌ڵگه‌نامه و شیكرنه‌وه‌یه‌كى په‌یوه‌ست به ئابوورى كوردستان پیَشكه‌ش به سه‌رۆكى پارتی لیبرالى كه‌نه‌دا كرد، كه تیَیدا باسى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌ریَمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى جیهان ودراوسیَدا و ئاستى بوژانه‌وه‌ى ئابوورى و رۆڵى كه‌رتى تایبه‌ت له گه‌شه‌سه‌ندنى لایه‌نى بازرگانى و ئابوورى و ئه‌مه‌ش بووه جیَگه‌ى سه‌ره‌نجراكیَشانى به‌ریَز (ئیگناتیف)ى سه‌رۆك پارت، ئه‌ویش خۆشحاڵى ده‌ربرِى به‌رامبه‌ر ئه‌و پیَشكه‌وتنه‌ى له كوردستاندا سه‌رى هه‌ڵداوه. هه‌ر له میانه‌ى دیداره‌كه‌دا، وه‌زیرى بازرگانى وپیشه‌سازى داواكارى كردنه‌وه‌ى باڵویَزخانه له هه‌ولیَر پیِشكه‌ش به (نیگناتیف) كرد كه به خوشحاڵیه‌وه به‌ریَزیان په‌یمانى دا كه له دواى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان كار بۆ كردنه‌وه‌ى باڵویَزخانه له هه‌ولیَر بكه‌ننه‌وه، شایه‌نى باسه مایكل ئیگناتیف كاندیدى پارتى لیبرالى ئۆپۆزیسیونى كه‌نه‌دایه بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى كه‌نه‌داى داهاتوو كاندید كراوه، ئه‌مه‌و له هه‌مان رۆژدا به پیَشوازى شاندى هه‌ریَم (عبه‌دوالره‌حمان حوسینى) باڵویَزى عیَراقی فیدرال له شارى ئۆتاوا ئیَواره خوانیَك سازكرا و له دواتر چه‌ندین بیر و رِا ئاڵگۆرِ كرا و به تایبه‌تى چۆنییه‌تى پیَشخستنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نیَوان هه‌ریَمى كوردستان و ولاَتى كه‌نه‌دا.