وەزیرى بازرگانی و پیشەسازى سەرپەرشتى كۆبوونەوەى ئەنجوومەنى پاراستنى کێبڕکێ و رێگری کردن لە قۆرخکاری دەکات
جار خوێندراوهتهوه
1069 ,
24/02/2015
ئەمڕۆ ٢٣/٢/٢٠١٥بەرێز (ساماڵ سەردار) وەزیرى بازرگانی و پیشەسازى حکومەتی هەرێمى کوردستان، سەرپەرشتى کۆبوونەوەى یەکەمى ئەنجوومەنى پاراستنى کێبڕکێ و رێگریکردن لە قۆرخکارى کرد، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی پاراستنی کێبڕکێی رێگری لە قۆرخکاری، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەر یەکە لە: یەکێتى ژوورى بازرگانی و پیشەسازى، وەزارەتی ناوخۆ، یەکێتى پیاوانی کار، نوێنەری یەکێتى جووتیاران، سەندیکاى ژمێریارى و وردبینان . لە سەرەتاى کۆبوونەوەکەدا بەرێز وەزیرى بازرگانی و پیشەسازى تیشکى خستە سەر رەوشى بازاڕەکانی کوردستان لە کۆنترۆڵ و پاراستن و مافی بەکاربەر، هەروەها چۆن بتوانن نەهێڵن قۆرخکاری سەرهەڵبدات، تاوەکو خەڵکى هەرێمى کوردستان بتوانن باشترین کاڵا و بە چاکترین نرخ بەدەست بهێنن، لە کۆتاییشدا ئامادەیی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازى دەربڕى لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەى مانگانە و بەدواداچوون لە کاروبارى خەڵک و وەرگرتنى سکاڵاى هاووڵاتیان، نوێنەرانى لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆچوون و سەرنجى خۆیان لەسەر کارنامەى کۆبوونەوەکە خستەڕوو و تاوتوێى بابەتەکان کرا . لەکۆتاییدا لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن، روونکردنەوەى پێویستى لەسەر کار و ئەرکی ئەنجوومەنەکە دا و وەڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەنووسانی دایەوە.