وەزیرى بازرگانی و پیشەسازى بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەت بەشدارى کۆنفرانسی کاری هەولێری کرد
جار خوێندراوهتهوه
1060 ,
01/03/2015
ئەمڕۆ یەکشەممە 1-3-2015 بەرێز (ساماڵ سەردار) وەزیرى بازرگانی و پیشەسازى حکومەتی هەرێمى کوردستان بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمى کوردستان، بەشدارى کرد لە کۆنفرانسی (کاری هەولێر بۆ دەرفەتی کار و پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیا و هەرێمى کوردستان و عێراق)، لەم بارەیەوە بەڕێزيان بە ناوى سەرۆکى حکومەتی هەرێمەوە وێڕاى بەخێرهاتنی میوانە بەڕێزەکان باسی رەوشى ئاسایش و ئابووری عێراق بە گشتى و هەرێمى کوردستان بە تایبەتی كرد، هەروەها تیشکى خستە سەر هەوڵی بەردەوام بۆ تێپەڕاندنی ئەو قوناغە هەستیارەى ئێستا کە هەرێمى کوردستانى پێدا تێدەپەڕێت ،كە چەندین هەنگاو و هەوڵى هەمە لایەنەی حکومەت بەردەوامە بۆ دەرباز بوون لەم کەشە ئابووریەى کوردستان، تا لە داهاتوودا ئاستى ئابوورى و پیشەسازى بەرەو پێشتر بچێت و لە هەمان کاتیشدا گرنگی بە کەرتەکانی بانک و خوێندنی باڵا و ئاى تی و بازرگانی تەوەرێکى دیکەى وتارەکە بوو، لە کۆتاییشدا بەرێز وەزیرى بازرگانی و پیشەسازى هیواى سەرکەوتنی بۆ کۆنفراسەکە خواست , تا لە داهاتوودا بە کاری هاوبەش و هەماهەنگى وڵاتی بەریتانیا بتوانن کارى سوودبەخش ئەنجام بدەن و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی یەکتر ببێتە کۆڵەکەى پەیوەندییەکانی هەرێمى کوردستان و وڵاتانى جیهان.