English عربى كوردی
یانزەمین پیشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ بیناسازی و ئاوەدانكردنەوە و ئامێری پیشەسازی كرایەوە

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 1137 , 23/04/2019

ئەمڕۆ دووشەممە رێكەوتی (22/4/2019) بە ئامادەبوونی بەرێز دكتۆر (عەلی سندی) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە یاوەری بەرێز دكتۆر (عەبدوڵرەزاق عوسمان ناوەندەیی) و لە ژێر چاودێری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان یانزەمین پیشانگای نێودەڵەوتی هەولێر كرایەوە.

پیشانگاكە بەمەبەستی پەرەپێدان و نمایشكردنی كەرەستە و ئامێرە پێشكەوتووەكانی بیاناسازی و ئاوەدانكردنەوە و ئامێرەكانی پیشەسازی و ووزە و بەردی سرووشتی و سیرامیك لە پیشانگای نێودەڵەتی هەولێر كرایەوە، ئەم پیشانگایە ماوەی (4) رۆژ لە رێكەوتی (22/4 تا 25/4)ی 2019 بەردەوام دەبێت، جێگەی باسە زیاتر لە (200) كۆمپانیای ناوخۆ و بیانی لە (15) وڵاتەوە بە تازەترین بەرهەم و كەرەستە و كەل و پەلی مۆدرێن  بەشداری پیشانگاكەیان كردووە، هەروەها زۆرترین رێژەی كۆمپانیاكان پشكی شێری بەر وڵاتی سەعوودیە كەوتووە كە بە (22) كۆمپانیای ئەو وڵاتە بەشداریان لە پیشانگەكەدا كردووە، هەروەها لە پیشانگەكەدا (3) ستاندی حكومەتی هەرێم هەن لەوانە ستاندەكانی وەزارەتەكانی (بازرگانی و پیشەسازی و كارەبا و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن.



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7847 ميوانى ئيمڕۆ
1647532 گشت ميوانه‌كان