وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم بە هەماهەنگى لە گەڵ وەزارەتى بازرگانى وپیشەسازى حکومەتى عيراقى فیدراڵ خولێکى راهێنانى بۆبەشێک لە کارمەندانى کردەوە لە بوارى پاراستنى بەرهەمى خۆماڵى لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى پلاندانان
خولەکە لە ژێر ناونیشانى ( پاراستنى بەرهەمى خۆماڵى – حمایه الانتاج الوطنى ) بەڕێوە چوو, ماوەى ٥ رۆژى خایاند لە (٤/٢٦ تـــــــــا ٢٠١٥/٤/٣٠) و ژمارەیەک لە ئەندازیاران و سەرۆک بەشەکانى پەیوەندار بەشداریيان لە خولەکە کرد تا کارمەندانى بەشەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکان زیاتر ئاشنا بن بە یاسا و رێنماییەکان و چۆنێتى کارکردن لەو بەڕێوەبەرایەتییە نویێەدا.
شایەنى باسە بە فەرمانى کارگێڕى ژمارە ١٤٨٧ لە ٢٠١٥/٣/٢٤ بەڕێوەبەرایەتى پاراستنى بەرهەمە خۆماڵییەکان کرایەوە لە بەڕێوەبەرایەتى گەشەپێدانى پیشەسازى.