وەزارەتى بازرگانى و بانكى نێودەوڵەتى ۆرك شۆپێك دەكەنەوە
جار خوێندراوهتهوه
1940 ,
29/12/2016
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونى بەڕێز بەڕێوەبەرى گشتى ديوان(د.عبدالرزاق عثمان) و بەڕێوەبەرە گشتييەكان و راوێژكارانى وەزارەت , بانكى نێودەوڵەتى( world bank) ۆرك شۆپێكى رێكخست بە هەماهەنگى لەگەڵ بەڕێوەبەرايەتى پلاندانان و بەدواداچوون بۆ هەندێك لە بازرگان و ياساناس و فەرمانبەرى حكومى سەبارەت بە پرۆسەى تۆماركردنى كۆمپانيا لە عيراق و هەرێمى كوردستان , سەرەتاى ۆركشۆپەكە بە وتارێكى د.عبدالرزاق عثمان ناوەندەيى دەستى پێكرد كە تيايدا تيشكى خستە سەر گرنگى ئەو بابەتە و راگۆڕينەوە و تاوتوێكردنى لە لايەن بەشداربووانەوە , دواتر لە لايەن راهێنەرانى بانكى نێودەوڵەتييەوە شيكارى بۆ قۆناغەكانى تۆماركردنى كۆمپانياكان كرا و بەشداربووان بە جددى گفتوگۆيان كرد لەسەر بابەتەكە ودەست خرايە سەر خاڵى لاواز و كەموكورتييەكان و پێشنيارى گونجاو خرايە روو.