وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى سایلۆى نوێ هەولێرى بەسەر کردەوە
جار خوێندراوهتهوه
423 ,
22/12/2011
بەمەبەستى پەرەپێدان بە بوارەکانى ئاسایشى خۆراک و دابین کردنى کۆگا بۆ هەڵگرتن و پاراستنى دانەوێڵە و ئاگادار بوون لە بەڕێوەچوونى هەنگاوەکانى بەرەو کۆتایی دروست کردنى سایلۆى نوێ لە هەولێر، بەرێز (سینان چەلەبی) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى بەیاوەرى کونسوڵى ئیتاڵیا لە هەولێر و راوێژکاران و بەرێوەبەرە گشتییەکانى وەزارەت سەردانى پرۆژەى سایلۆى تازەى هەولێریان کرد، کە ئەو پرۆژەیە لەسەر بودجەى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى و بە شێوەیەکى ستانداردى جیهانى دروست دەکرێت و بەرەو هەنگاوەکانى کۆتایی دەچێ، پرۆژەى ئەو سایلۆیە کە بە (سایلۆى ستیل) ناسراوە لە ساڵى داهاتوودا ئامادە دەبێ بۆ کردنیان بە چەندەها یەکەى هەڵگرتنى کۆگا بەمەبەستى پاراستنى خۆراک و چەند عەمبارێکى هەڵگرتنى دانەوێلە، کە ئەمەش دەبێتە یەکێک لە پرۆژە ستراتیژییەکان بە جۆرێک لە داهاتوودا کار دەکات لەسەر پاراستنى خۆراک و دانەوێڵە بە رێژەیەکى زۆر، دواى سەردانى وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى بەسەر یەکەکانى پرۆژەکە و چاودێرى ورد لە کارەکان و لێپێچینەوە لە بەرنگاربوونەوەى هەر کێشە و گرفتێک هەروەها پرسی گرفتەکانیش لەسەر بەرەو پێشەوە چوونى پرۆژەکە کرا تاوەکو لە نزیکترین ماوەدا کۆتایی بە پرۆژەکە بێت و ئامادە بێ بۆ کاکردن