English عربى كوردی
ولاَتانى كه‌نداو پرۆژه‌ى گه‌شتیارى و بازرگانى له‌ هه‌ریَم ده‌كه‌ننه‌وه‌

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 476 , 04/11/2010

ژوورى هاوبه‌شى بازرگانى (به‌حریَنى – ئه‌مه‌ریكى) سه‌ردانى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازیان كرد له‌ دریَژه‌ى سه‌ردانى ئه‌و شانده‌ ئابوورى و بازرگانیانه‌ى بۆ هه‌ریَمى كوردستان، به‌رِیَز وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان به‌ ئاماده‌بوونى راویَژكارانى وه‌زاره‌ت، پیَشوازى كرد له‌گرووپیَكى ژوورى بازرگانى هاوبه‌شى ولاَتانى (به‌حریَن – ئه‌مه‌ریكا)، شانده‌كه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تى (مۆرس راید) و به‌رِیَز (خه‌لف مه‌جید) سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ژوورى بازرگانى به‌حریَن. له‌سه‌رتادا له‌لایه‌ن (سینان چه‌له‌بی) وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى، تیشكى خسته‌ سه‌ر گرنگى و به‌رده‌وام بوونى هه‌ماهه‌نگى و پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نیَوان هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها ره‌خساندنى كارى وه‌به‌رهیَنان له‌ هه‌ریَمى كوردستان و چۆنییه‌تى كار ئاسانى بۆ كۆمپانیا و خاوه‌ن پرۆژه‌كان، كه‌ نیازى كردنه‌وه‌ى پرۆژه‌ و كارى بیزنس له‌ هه‌ریَمى كوردستان ئه‌نجام بده‌ن. دواتر له‌لایه‌ن شاندى میوان چه‌ندین پرسیارى په‌یوه‌ست به‌ بوارى ئابوورى و بازرگانى و بیزنس كرا، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ داهاتوودا كۆمپانیاكانى كه‌نداو به‌ گشتى و، ولاَتى به‌حریَن به‌ تایبه‌تى چه‌ندین پرۆژه‌ له‌ هه‌ریَم ئه‌نجام بده‌ن و بتوانن لقه‌كانیان له‌ كوردستان بكه‌نه‌وه‌. ئه‌مه‌و له‌ كۆتایی دانیشته‌كه‌دا له‌لایه‌ن شاندى میوان ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربرِى بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ى تایبه‌ت له‌ بواره‌كانى (گه‌شتیارى و دارایی و بازرگانى)، دواتر له‌لایه‌ن گرووپه‌كه‌وه‌ خۆشحاڵى خۆیان ده‌ربرِى له‌ ئه‌نجامى ئه‌و بوژاندنه‌وه‌ ئابووری و پیَشكه‌وتنه‌ بازرگانى و پیشه‌سازییه‌ى له‌ هه‌ریَمى كوردستان به‌رجه‌سته‌ بووه‌.


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان