شاندێکى کۆمەڵەى بیزنسی عەرەبی-بەریتانى سەردانى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى کرد
جار خوێندراوهتهوه
521 ,
15/02/2012
ئەمڕۆ چوارشەممە 15-2-2012 شاندێکى کۆمەڵەى بیزنسی عەرەبی- بەریتانى بە سەرۆکایەتى بەرێز (مایکل دان) سەردانى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازی کرد و لەلایەن بەرێز (سینان چەلەبی) پێشوازی لێکرا، سەردانى ئەو شاندە بۆ یەکەمین جارە و بە مەبەستى تێگەیشتنێک دروست بێت لەسەر رەوشى ئابوورى هەرێمى کوردستان لەلایەن کۆمەڵگاى بیزنس و دراو لە وڵاتى بەریتانیا، تاوەکو ئێستا گشت چاڵاکی ئەم کۆمەڵەیە لە وڵاتانى کەنداو ئەنجام دەدرێ و پلانى داهاتووویان کە چاڵاکییە ئابوریەکانیان بهێننە هەرێمى کوردستان، دواتر لەلایەن بەرێز وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى سەردانى شاندەکەى بەرز نرخاند و دەرفەتەکانى وەبەرهێنان و بیزنس لە هەرێمى کوردستانى خستە روو، هەروەها پلانى حکومەتى هەرێم بۆ بنیادنانەوەى گشت سەکتەرەکان لەلایەن خۆیانەوە، دواتر کۆمەڵەى عەرەبی- بەریتانى بڕیاریاندا کە پلانێکى درێژ خایەن ئامادە بکەن بۆ دەست پێکردنى پەیوەندى لەگەڵ هەرێمى کوردستان