English عربى كوردی
وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی: پێویسته‌ له‌ یاسای رێكخستنی ریكلامی بازرگانیدا ره‌چاوی مافی هاوڵاتی بكرێت

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 590 , 08/12/2019

پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی (8/12/2019) به‌ڕیز كه‌مال موسلیم، وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی سه‌ردانی  باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی كرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و لیژنه‌ی رۆشنبیری په‌رله‌مان كۆبوه‌وه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كاندا گفتوگۆ له‌باره‌ی مافی به‌كاربه‌ر كرا و وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی بۆچونه‌كانی خۆی له‌باره‌ی پێشنیازەیاسای رێکخستنی رێکلامی بازرگانی خسته‌ڕو، داوایكرد له‌ داڕشتنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاساكه‌ و گفتوگۆ و په‌سه‌ندكردنیدا ره‌چاوی مافی به‌كاربه‌ر و هاوڵاتیان بكرێت و رێوشوینه‌كان به‌شێوازێك رێكبخرێن كه‌ رێگه‌ نه‌درێت ریكلام بۆ ئه‌و كاڵا و خۆراك و پێداویستیانه‌ بكرێت كه‌ كوالێتییان له‌ ئاستی پێویستدا نییه‌.

هه‌روه‌ك جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ وه‌زاره‌ت كارده‌كات بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی بازرگانی له‌ هه‌رێمی كوردستان و ره‌خساندنی هه‌لی یه‌كسان بۆ بازرگانان، به‌ڵام گرنگه‌ له‌ پڕۆسه‌ و یاسای رێكخستنی ریكلامی بازرگانیدا ته‌نها ره‌چاوی دۆخی بازرگان و خاوه‌ن كار و پڕۆژه‌ نه‌كرێت، به‌ڵكو ره‌چاوی مافه‌كانی هاوڵاتیش بكرێت بۆئه‌وه‌ی دڵنیابن له‌ كوالێتی ئه‌و كه‌ره‌سته‌ و كاڵا و خوارده‌مه‌نییانه‌ی ریكلامیان بۆ ده‌كرێت.

پێشنیازەیاسای رێکخستنی رێکلامی بازرگانی لە دانیشتنی ژمارە (6)ی په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوەو ئاڕاستەی لیژنەی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی کراوە بەمەبەستی ئامادەکردنی راپۆرت له‌سه‌رى.

 

راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7847 ميوانى ئيمڕۆ
1647532 گشت ميوانه‌كان