سەرلەبەیانى ئەمڕۆ 19/1/2015 (بەڕێز ساماڵ سەردار) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى پێشوازى کرد لە بە ڕێز (ئاتسی سیاتیش) بالیۆزى وڵاتى لاتیفیا بۆ عیراق کە لە ئەنقەرە جێگیرە.
هەر لەو دانیشتنەدا باس لە پەیوەندى نێوان هەردولا کراو جەخت کرایەوە لەسەر پەرەپێدانى پەیوەندى بازرگانى و بەشدارى کردنى کۆمپانیاکانى وڵاتى لاتیفیا لە پێشانگاکانى هەرێمى کوردستان