وەفدێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی سەردانی بەرازیل دەکەن
جار خوێندراوهتهوه
523 ,
23/04/2012
بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی تۆڕی نێودەوڵەتی بۆ کێبڕکێی بازرگانی (ICN) کە لە شاری ریودی جانیرۆ ی بەرازیلی لە ١٧ تا ٢٠ ی نیسانی ٢٠١٢ ساز کرا وەفدێکی وەزارەت لەسەر بانگێشتی رەسمی کۆنگرە سەردانی بەرازیلیان کرد.
وەفدەکەی وەزارەت پێکهاتبوو لە بەڕێزان فارس مجید، سۆران سەلاحەدین ، حسین چلبی راوێژکارانی وەزیر و سەباح احمد بەرێوەبەری گشتی دیوان و دلزار اسماعیل بەرێوەبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان و فاروق حسین بەرێوەبەری پاراستنی کێبرکێ و بەکاربەر .
کۆنگرە جەختی کردەسەر چۆنیەتی دابینکردنی پاڵپشتی بۆ دەزگاکانی تایبەت بە روبەروبونەوەی قۆرخکاری بازار و هەماهەنگی نێوان ئەو دەزگایانە و چالاکردنیان و کارتێلەکان و رەفتاری یەک لایەنەی کۆمپانیاکان و(ئیندیماج) یەکگرتنیان.
لە میانەی کۆنگرەکەدا دەزگای کێبڕکێی تورکیا کە ئەندامێکی چالاکی (ICN)ە ئامادەیی نیشاندا بۆ هاریکارکردنی هەرێمی کوردستان لە ئامادەکردنی یاسا و دامەزراندنی دەزگایەکی چالاک بۆ پاراستنی کێبڕکێ بە پێی ستاندەرە نێودەوڵەتیەکان.
ساڵی ٢٠١٢ ژمارەی ئەندامانی کۆنگرەی (ICN) گەشتە ١٢٣ وڵات و تا کۆنگرەی داهاتو کەوا بڕیارە لە پایتەختی پۆڵەندا وارشۆ ببەسترێت بەرازیل سەرۆکایەتی (ICN) دەکات ، بەرازیل گرنگیەکی زۆر بە ڕێکخستنی چالاکیە بازرگانیاکان و مونافەسە دەدات بە پێی دوا ئامارەکان و بە پێێ داهاتی ساڵانە بوەتە ٨ ەمین وڵاتی جیهان و پێش ئینگلتەرا کەوتووە