سەردانی شاندی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتی ئیتاڵیا
جار خوێندراوهتهوه
522 ,
24/05/2012
لە یەكەم برگەی سەردانەكەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەرێز (سینان چەلەبی) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی كە سەرۆكی شاندەكە بوو، بە یاوەری بەرێز (هۆگر شاڵی) راوێژكاری پێشكەوتوو لە ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی راوێژكارانی وەزارەت (فتحی محمد عەلی و حسێن چەلەبی و سوار عەزیز) سەردانی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمیان كرد لە شاری رۆما، لەلایەن خاتوو (رێزان قادر) نوێ،ەری باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رۆما و ستافی نوێنەرایەتی پێشوازیان لێكرا، ئەو سەردانەی شاندی فەرمی حكومەتی هەرێم بۆ نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە رۆما و وڵاتی ئیتاڵیا لە كاتێكدا دێ كە پەیوەندییەكانی ئابووری و سیاسی هەرێم و ئیتاڵیا رۆژ دوای رۆژ بەهێزتر و پتەوتر دەبێ و رۆڵی بەرچاوی نوێنەرانی هەرێم لە رۆما بایەخدار و گرنگ دادەنرێ. لە دووەم برگەی سەردانەكەیان شاندی فەرمی حكومەتی هەرێم سەردانی باڵوێزخانەی عێراقی فیدراڵیان كرد لە رۆما، لەلایەن بەرێز (سەیوان بارزانی و ستافی باڵوێزخانە) پێشوازی گەرمیان لێكرا، لە برگەیەكی تری گرنگی زنجیرە سەردانەكەی شاندی نابراو سەردانی باڵوێزخانەی توركیان كرد لەلایەن (حەقی ئاكێل) باڵوێزی توركیا لە ئیتاڵیا، باسیان لە چەندین بواری ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی كرد، شایانی باسە شاندی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیەكی گرنگی تریان ئەنجامدا ئەویش لەگەڵ (پیترۆ دی پێری) راوێژكاری پێشووی سەرۆكی حكومەتی ئیتاڵیا سیناتۆر (گیان پاولۆ بێتامیۆ)ە، لەم كۆبوونەوەیدا بە شێوەیەكی سەرەكی باسی لە گرنگی بەهێزكردنی پەیوەندیەكانی هەرێم لەگەڵ ئیتاڵیا كرایەوە و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی یەكتر پشت راست كراوە و هەروەها هەماهەنگی بۆ كاری وەبەرهێنان و بازرگانی و ئابووری لەگەڵ كۆمپانیاكانی ئیتاڵیا تەوەرێكی گرنگی كۆبوونەوەكە بوو