ئاگاداری
جار خوێندراوهتهوه
1055 ,
28/06/2012
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە نیازی بە كرێدانی (11) یانزە دووكانی هەیە لە گەڕەكی خانووەكانی ڕستن و چنین (نسیج)، هەر كەسێك ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە دەتوانێ بەشدار بێ لە زیادكردنی ئاشكرا كە لە رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی (12/7/2012) كاتژمێر (10)ی بەیانی بەڕێوەدەچێ، پرۆسەكە لە باڵەخانەی بەرێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی ئەنجام دەدرێ ، ئەوەی نیازی بەكرێ گرتنی ئەو دووكانانەی هەیە، با سەردانی بەشی ژمێریاری بەرێوەبەرایەتیەكەمان بكات كە دەكەوێتە هەولێر-رێگای مەخموور، پێویستە كەسی پێشكەشكار بڕی (75000) حەفتاو پێنج هەزار دینار وەك بارمتە دابنێ و هەروەها كرێ بڵاوكردنەوەی دەكەوێتە ئەستۆی ئەوانەی دووكانەكانیان بۆ دەردەچێ.