به‌مه‌به‌ستی بنیاتنانی پرۆژه‌ی بڕیاری هاوبه‌شی پیشه‌سازی له هه‌رێمی کوردستان و بۆ ئاماده‌کردنی پرۆژه‌ی ره‌شنووسی یاسایی، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ( ساماڵ سه‌ردار) وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پیشه‌سازی په‌رله‌مان و خاوه‌ن کار و پیشه‌وه‌رانی پیشه‌سازی کۆبووه.
مه‌به‌ست له‌و کۆبوونه‌وه‌یه به‌خشینی داتا و زانیاریه‌کانی پیشه‌سازی له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی بۆ پیشوه‌ران و هه‌روه‌ها تاوتوێ کردنی یاسای پاراستنی کاڵای خۆماڵی و پرۆژه ی ره‌شنووسی یاسای وه‌به‌رهێنانی پیشه‌ساز، ئه‌م پرۆژه‌یه یه‌کێکه له پلانه‌کانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی بۆ به‌ره‌وپێش بردنی که‌رتی پیشه‌سازی له هه‌رێمی کوردستان و هه‌وڵدان بۆ په‌سه‌ندکردن و کارپێکردنی یاسای پاراستنی کاڵای خۆماڵی و ناوخۆ.
ئامانجی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یە کە بریتی بوو له بنیاتنانی پرۆژه بڕیاری هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی و خاوه‌نکار و کارگه‌کان، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکی سه‌ره‌تاییه بۆ ئاماده‌کاری بڕیاری لێکتێگه‌یشتن، به به‌شداری که‌رتی تایبه‌ت و رێکخراوه‌کانی تایبه‌تمه‌ند له بواری پیشه‌سازیدا.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی تیشکی خسته‌سه‌ر ئه‌و گرفت و کێشانه ی که له‌بواری پیشه‌سازیدا هه‌ن تاوه‌کو بتوانن به ئه‌ندازه‌یه‌کی دروست له‌گه‌ڵ خاوه‌ن کار و لایه‌نی تایبه‌ت به پرۆژه‌کانی پیشه‌سازی که‌رتی تایبه‌ت تا له داهاتوودا به رێگه‌ی بڕیاری هاوبه‌ش چاره‌سه‌ر بکرێن و گرفته‌کانیش نه‌مێنن.
هاوکات ئەم کۆبونەوەیە کە بۆ پرس و را گۆڕینەوە بوو به ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و سامانه سرووشتیه‌کان له په‌رله‌مانی کوردستان و ژووری بارزگانی و پیشه‌سازی و خاوه‌ن کاره پیشه‌سازییه‌کانی هه‌رسێ پارێزگاکانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک ئەنجامدرا.