English عربى كوردی
وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى سه‌رپه‌رشتى كۆنفراسی په‌یوه‌ندى ئابوورى نیَوان هه‌ریَمى كوردستان و هه‌ریَمى لۆمباردى ئیتاڵیا ده‌كات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 489 , 13/06/2011

به‌سه‌ر په‌رشتى به‌ریز (سینان چه‌له‌بی) وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان و به‌ ئاماده‌بوونى به‌ریَز (جه‌میل سلیَمان) وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان و به‌ریَز پاریَزگارى هه‌ولیَر و نویَنه‌رانى باڵویَزخانه‌ى ئیَتاڵیا له‌ هه‌ریَم و چه‌ندین كۆمپانیاى ئیتاڵى و خۆماڵى، ئه‌مرِۆ (13-6-2011) كۆنفراسی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانى هه‌ریَمى كوردستان و هه‌ریَمى لۆمباردى ئیتاڵیا له‌ هۆتیَلى رۆتانا له‌ هه‌ولیَر ئه‌نجامدرا. ئه‌م كۆنفراسه‌ له‌ چوارچیَوه‌ى په‌یوه‌ندى به‌هیَزى ئابوورى نیَوان هه‌ردوولایه‌ن دیَ كه‌ ریَككه‌وتنامه‌ى واژووكراو له‌ (22-2-2009) له‌ شارى میلانۆى ئیتاڵیا به‌مه‌به‌ستى به‌ستنه‌وه‌ى هه‌ریَمى به‌ هه‌ریَمى لۆمباردیا كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نترین هه‌ریَمى ئیتاڵیایه‌ ریَژه‌ى 25% زیاترى سه‌رمایه‌ى ئیتاڵیا له‌م هه‌ریَمه‌دایه‌. ئه‌مه‌و به‌ریَز (سینان چه‌له‌بی) له‌ وته‌یه‌كدا باسیَكى سه‌ر گرنگى كاراكردنى ئه‌و ریَكه‌وتنامه‌یه‌ى كرد و هه‌روه‌ها به‌هیَزى په‌یوه‌ندییه‌كانى نیَوانیان هه‌نگاویَكى تازه‌ و پیَشكه‌وتوو ده‌بیَ بۆ زیاتر ئاڵوگۆرِى ئابوورى و بازرگانى و په‌یوه‌ندییه‌كى قوڵتر له‌ نیَوان هه‌ریَمى كوردستان و هه‌ریَمى لۆمباردى ئیتاڵیا


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان