ژووری پەیوەندییە سیاسییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەكات
جار خوێندراوهتهوه
543 ,
23/07/2019
رۆژی سێشەممە رێكەوتی (23/7/2019) شاندێكی باڵای ژووری پەیوەندییە سیاسییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی وەزارەتی و بازرگانی و پیشەسازی كرد.
شاندەكە لەلایەن بەرێز (كەمال موسلیم) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازیان لێكرا، كە پێكهاتبوون لە بەرێزان (نجم الدین سەعید و شوان ئیبراهیم و سەرهەنگ ئەحمەد و ئەردەلان شێخ لەتیف)، ئەندامانی شاندەكە پیرۆزباییان لە بەرێز جەنابی وەزیر كرد، لە دانیشتنێكدا باس لە كابینەی تازەی حكومەتی هەرێم و چالاكییەكانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كرا، هەروەها جەخت كرایە سەر چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی كار و باری ئیداری لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، لە كۆتاییدا ئەندامانی شاندی میوان هیوای سەركەوتنیان بۆ جەنابی وەزیر خواست.